ئەمڕۆ ئۆجەلان سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکە، پەیامێک ڕادەگەیەنێت

ئەمڕۆ ئۆجەلان سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکە، پەیامێک ڕادەگەیەنێت

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندی دەم پارتی و ئۆجەلان، یەکەم کۆبوونەوە دوای پێکهاتنی کۆمیسیۆنەکەی پارلمانی تورکیا دەبێت.

ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە سەردانی دوورگەی ئیمرالی دەکات و چاوەڕوان دەکرێت کە ئۆجەلان پەیامی هەبێت.

شاندی ئیمرالیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)، لە پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وان، میتحەت سانجار پەرلەمانتاری ئورفا و فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە، پێکدێت.

شاندەکە بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجەلان بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتوون.

ئەو کۆبوونەوەیەی کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، یەکەم کۆبوونەوە دوای دامەزراندنی کۆمسیۆنی دیموکراسی و برایەتی و هاوپشتی نیشتمانی لە پەرلەمانی تورکیا دەبێت.

بۆیە پێشبینی دەکرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە کارەکانی کۆمسیۆن و پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە پەیامی گرنگ ڕابگەیەنێت.

پوستێن ھەمان بەش