ماڵپەڕی فەرمیی ڕادیۆی ئەرتەشی ئیسرائیل، کوژرانی 900 ئەفسەر و سەربازی وڵاتەکەی پشتڕاست کردۆتەوە.
ئەرتەشی ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی لە باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتە 900 سەرباز.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاریێل لوبلین ئەفسەرێکی سەربازی تەمەن 34 ساڵ، لە سریەی لۆجستیکی 2036، فیرقەی 36، لە شەڕێکدا لە باشووری کەرتی غەززە کوژرا .کوژرانی ئەو ئەفسەرە ڕۆژێک دوای کوژران و بریندار بوونی چەند سەربازێکی ئیسرائیلی هات لە کەرتی غەززە، وەسفکراون.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی وڵاتەکەی گەیشتووەتە 900 سەرباز.
ئاماری کوژراوانی ئەرتەشی ئیسرائیل
ماڵپەڕی فەرمیی ڕادیۆی ئەرتەشی ئیسرائیل کوژرانی 900 ئەفسەر و سەربازی پشتڕاست کردووەتەوە و ئامارێکی بەرفراوانی بەمشێوەیە بڵاو کردۆتەوە:
ـ 329 سەرباز لە ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەردا کوژراون.
ـ 456 سەرباز لە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکاندا کوژراون.
ـ 50 سەرباز لە هێرشەکەی سەر لوبنان کوژراون.
ـ 34 سەرباز لە هێرشەکانی سەر حزبوڵڵای لوبنانی کوژراون.
ـ 16 سەربازی دیکە لە پێکدادانەکانی کەنارەکانی ڕۆژئاوای غەززە.
ـ 2 سەرباز لە هێرشە درۆنییەکانی میلیشیا عێراقییەکان کوژراون.
ـ یەک سەرباز لە ئەنجامی هێرشە مووشەکیەکانی ئێراندا کوژراوە.
ـ 12 سەربازی دیکە لە ڕووداو و ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە کوژراون.
لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە، نزیکەی 63 هەزار فەڵەستینی بەدەستی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون و نزیکەی 159 هەزاری دیکەش برینداربوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.