تونجەر باکرهان: ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، دیموکراسی دێتە تورکیا

تونجەر باکرهان: ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، دیموکراسی دێتە تورکیا

“ئەگەر بمانەوێت ئاشتی بەدەست بهێنین، دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆکان ئامادە بین”.

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، سەرەڕای هەندێک کەموکوڕی، ئەگەر پرۆسەکە سەربگرێت، وڵات دیموکراتیک دەبێت. بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان پشتگیری لە دەستورێکی بنەڕەتی ناکەن کە چارەسەرکردنی پرسی کورد لەخۆ نەگرێت.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، سەبارەت بە پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە و دامەزراندنی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا و گفتوگۆکان سەبارەت بە دەستووری بنەڕەتی نوێی تورکیا قسەی بۆ “T24” کرد.

مەرجی سەرەکی دەستووری بنەڕەتی: چارەسەرکردنی پرسی کورد

باکرهان ڕایگەیاند کە تورکیا پێویستی بە دەستورێکی بنەڕەتی دیموکراتیک هەیە، بەڵام ئەوان پشتگیری لە دەستورێک ناکەن کە ئەو تایبەتمەندیانە لەخۆ نەگرێت. هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە ئەگەر دەستووری بنەڕەتیی نوێ، چارەسەرکردنی پرسی کورد لەخۆ نەگرێت، ئەوان “بەڵێ”ی بۆ ناکەن.

داوا لە جەهەپە: هەرکەسێک لە میزی گفتوگۆکان ڕابکات، دەدۆڕێت

سەبارەت بەو کۆمیسیۆنەی کە بڕیارە لە پەرلەمان دابمەزرێت، باکرهان ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە جەهەپەش تێیدا جێ بگرێت و وتی: “دەبێت ئێمە پشتیوانی ئەم پرۆسەیە بکەین، بێگومان جەهەپە دەبێت لەوێ بێت و دڵنیام لەسەر مێزەکە دەبێت. پێویستە خەڵک مرۆڤ لەسەر مێز تێبکۆشێت، مێزەکە وەک مێزی دانوستانی سیاسی وایە، هەرکەسێک لە مێزەکە ڕادەکات دەدۆڕێت. ئەگەر بمانەوێت ئاشتی بەدەست بهێنین، دەبێت لەسەر مێزەکە ئامادە بین”.

“ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، دیموکراسی دێت”

باکرهان سەرنجی بۆ هەندێک کەموکوڕی لە پرۆسەکەدا ڕاکێشا و وتی: “پرۆسەکە هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە، هەوڵدەدەین پرۆسەکە بەرەو پێشەوە بچێت، بەڵام پرۆسەیەکی بێ کەموکووڕی نییە، هەندێک نیگەرانی و گومان سەرهەڵدەدەن”.

بەڵام بە هیواوە سەبارەت بە دەرئەنجامی پرۆسەکە قسەی کرد و گوتی: “من زۆر بە ئاشکرا دەڵێم؛ ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوێت و سەرلەنوێ نەخرێتە موجەمیدەوە، ئۆپۆزیسیۆنیش پاڵپشتیی لێبکات و سەرجەم دینامیکی کۆمەڵگە هاوکاری بن، دیموکراسی دێتە تورکیا و ئەو تێچووەی کە لە تورکیا بۆ پرسی کورد سەرف دەکرێت، دەدرێت بە زەحمەتکێشان و بندەستان”.

پوستێن ھەمان بەش