ئەو بڕیارە، یەکەم هەنگاوی دەوڵەتی تورکە لە پرۆسەی ئاشتیدا، دوای ئەوەی 30 گەریلای پەکەکە چەکەکانیان سووتاند.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 200 زیندانی کە تۆمەتبارن بە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان ئازاد کراون.
میدیاکانی تورکیا دەڵێن ئەو بڕیارە پەیوەستە بە هەڵوەشاندنەوەی ماددەیەکی یاساییەوە کە سزای ئەو کەسانە دەدات کە ئەندامی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان نین بەڵام بەناوی ڕێکخراوەکەوە تاوان ئەنجام دەدەن.
بەپێی زانیارییەکان، دادگای دەستووری بنەڕەتیی تورکیا ئەم مادەیەی هەڵوەشاندۆتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە کە پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەدان زیندانیدا بکرێت.
دادگاکانی سزا قورسەکانی ئامەد، یەکەم شوێن بوو کە ئەو بڕیارەی جێبەجێ کرد و سزای زیاتر لە 200 کەسیان هەڵوەشاندەوە و ئازادی کردن.
ئەو بڕیارەی دادگا، یەکەم هەنگاوی پرۆسەی ئاشتی دەوڵەتی تورکیایە، دوای ئەوەی 30 گەریلای پەکەکە چەکەکانیان سووتاند.