چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، کچێکی دیکەیان لە کۆبانێ ڕفاند

چەتەکانی"جوانێن شۆرەشگەر"ی پەکەکە، کچێکی دیکەیان لە کۆبانێ ڕفاند

باوکی کچەکە، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا، وردەکاری ڕفاندنی کچەکەی لەلایەن “جوانێن شۆرەشگەر”ـەوە باس دەکات.

لە ڕووداوێکی دیکەی ڕفاندنی منداڵاندا، “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، کچێکی تەمەن 17 ساڵانیان لە ناوەندی شاری کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاند.

ڕفاندنی منداڵان لەلایەن چەتەکانی بەناو “جوانێن شۆرەشگەر”ـەوە کە ڕاستەوخۆ فەرمان لە پەکەکە وەردەگرن، بەردەوامە و لەم دواییانەشدا کچێکی تەمەن ژێر 18 ساڵانی دیکەیان بە ناوی “مریانا عومەر والی”، لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی 19ی تەمموز لە گۆڕەپانی شەهید عەقید لە سەنتەری شاری کۆبانێ ڕۆژئاڤای کوردستاندا ڕفاندووە کە لە 28ی تەمووزی 2008 لەدایک بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، باوکی کچەکە، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا، وردەکاری ڕفاندنی کچەکەی لەلایەن “جوانێن شۆرەشگەر”ـەوە باس دەکات و دەڵێت، “دوای کۆتاییهاتنی مەراسیمی ئاهەنگگێڕانەکە، کچەکەم نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە”. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کچەکەی لەلایەن “جوانێن شۆرەشگەر”ـەوە ڕەوانەی کەمپێکی تایبەت بە چەکدارکردنی منداڵان، کراوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە چەکدارکردنی منداڵانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە زیادبووندایە. سەرەڕای ئەوەی کە هەسەدە لە مانگی حوزەیرانی 2019دا پلانێکی بۆ کۆتاییهێنان و قەدەغەکردنی دامەزراندنی منداڵان بۆ ناو گرووپە چەکدارەکاندا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کردبوو، بەڵام لەدوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکەش، دۆخی ڕفاندنی منداڵان کۆتایی نەهاتووە.

بنەماڵەی مریانا لە چارەنووسی کچەکەیان نیگەرانن، بۆیە لە باوکی گرتە ڤیدیۆییەکەدا داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ ئازادکردنی کچەکەی و دڵنیابن لەوەی کچەکەی تووشی ئیستغلالکردن یان مەشقی سەربازیی زۆرەملێ نەبێت.

ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ پشتڕاستی دەکەنەوە کە بەردەوامی ئەم پێشێلکاریانە بەرامبەر بە منداڵان، پێشێلکارییەکی ڕوونی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە و داواش لە بەڕیوەبەرایەتی هەسەدە دەکەن بۆ ڕاگرتنی ڕفاندنی منداڵان ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر و لێپێچینەوە لە بەرپرسیارانی ئەو دیاردەیە بکەن.

پوستێن ھەمان بەش