“جوانێن شۆرەشگەر” بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بایک کاردەکات و سەرکیترین ئەرکی ڕفاندن و چەکدارکردنی منداڵانە بۆ پەکەکە و لقەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان.
چەتەکانی بەناو “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە کیژۆڵەیەکی دیکەی کوردیان لە شاری کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاند و ڕەوانەی بنکەیەکی چەکدارکردنی زۆرەملێیان کردووە.
سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاڤای کوردستان ئاشکرایان کرد کە چەتەکانی تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە کەوا کاریان ڕفاندنی منداڵانە، لە ڕێکەوتی 19ی تەمووزی 2025دا، کیژۆڵەیەکی تەمەن 17 ساڵانی کوردیان لە ناو ئاهەنگی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاڤادا لە شاری کۆبانێ ڕفاندووە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.
سەرچاوەکانمان دەستنیشانیشیان کردووە کە ئەم منداڵە ناوی “مریارا عومەر مامەند والی”یـە و نیشتەجێی کۆبانێیە.
چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، وەکوو سەدان کچ و کوڕی دیکەی منداڵ کە بۆ پەکەکەیان ڕفاندوون، “مریارا”شیان ڕەوانەی بنکەکانی مەسق و ڕاهێنانی سەربازی و چەکدارکردنی زۆرەملێ کردووە.
شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵانیان بە ناوی “سیروان خەلیل”، هەر لە کۆبانێ ڕفاندبوو و ڕەوانی بنکەکانی مەشق و چەکدارکردنی زۆرەملێیان کردبوو.
“جوانێن شۆرەشگەر” ڕێکخراوێکی لاوانی سەر بە پەکەکەیە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جەمیل بایک کاردەکات و سەرکیترین ئەرکی ڕفاندن و چەکدارکردنی منداڵانە بۆ پەکەکە و لقەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان.