تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، منداڵێکی دیکەی تەمەن 12 ساڵانی ڕفاند

تاقمی"جوانێن شۆرەشگەر"ی پەکەکە، منداڵێکی دیکەی تەمەن 12 ساڵانی ڕفاند

“جوانێن شۆرەشگەر” بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بایک کاردەکات و سەرکیترین ئەرکی ڕفاندن و پڕچەککردنی منداڵانە بۆ پەکەکە و لقەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان.

چەتەکانی بەناو “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە منداڵێکی دیکەی تەمەن 12 ساڵانیان لە شاری کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاند و ڕەوانەی بنکەیەکی چەکدارکردنی زۆرەملێیان کردووە.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاڤای کوردستان ئاشکرایان کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەتەکانی تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە کەوا کاریان ڕفاندنی منداڵانە، منداڵێکی دیکەی کوردیان لە شاری کۆبانێ ڕفاندووە و ڕەوانەی بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و چەکدارکردنی زۆرەملێیان کردووە.

سەرچاوەکانمان دەستنیشانیشیان کردووە کە ئەم منداڵە ناوی “سیروان خەلیل ئەحمەد”ـە و لە ساڵی 2013 لەدایک بووە و تەمەنی تەنها 12 ساڵە.

دایکی سیروان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە پلاتفۆرمی ئێکس (X) بڵاویکردۆتەوە داوای لە “جوانێن شۆرەشگەر” و هەسەدە و مەزڵووم عەبدی کردووە کەوا منداڵەکەی بۆ بگەڕێننەوە و دەڵێت، ئەو هێشتا زۆر منداڵە و لە پۆلی شەشەمی قوتابخانەیە و هەروەها نەخۆشیشە.

“جوانێن شۆرەشگەر” ڕێکخراوێکی لاوانی سەر بە پەکەکەیە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جەمیل بایک کاردەکات و سەرکیترین ئەرکی ڕفاندن و پڕچەککردنی منداڵانە بۆ پەکەکە و لقەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان.

پوستێن ھەمان بەش