چەکدارەکانی ئێران لاوێکی دیکەی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە

چەکدارەکانی ئێران لاوێکی دیکەی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە

هەنگاو: بەرزان ساڵحی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

بەرزان ساڵحی، کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست دا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، شەوی هەینی 26ی جولای 2025 کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی بەرزان ساڵحی تەمەن 38 ساڵ لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

هەنگاو لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆڵبەرە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری جێگیر لە بنکەی سەربازیی ڕێژیمی ئێران لە “سەیرانبەند”ی بانە و بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە.

شایانی باسە بەرزان ساڵحی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

پوستێن ھەمان بەش