كادیرێکی پەكەكە: ئیخوانەكان بە ناوی هاوكاریكردنی غەزەوە پارە و داهاتی كورد دەدزن

كادیرێکی پەكەكە: ئیخوانەكان بە ناوی هاوكاریكردنی غەزەوە پارە و داهاتی كورد دەدزن

ستارە عارف: ”جاشایەتی و بێگانەپەرستی بە پیلانی دوژمنانی کورد و دژ بە کورد با بەس بێت، دەبێت خەڵک ڕێگە لەو جاشایەتیە نوێیە بگرێت.“

ژنە كادیرێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە سلێمانی باشووری کوردستان، دژایەتیی خۆی بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بەناوی خەڵكی غەزەوە دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت كە هەندێك وەک ئەو دەڵێت ”جاشی ئیخوان بە ناوی هاوكاریكردنی غەزەوە پارە و داهاتی كوردان دەدزن.”

ستارە عارف، كادیری پەكەكە لە سلێمانی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”عەرەب خۆیان بیست و دوو دەوڵەتیان هەیە و هاوکاریی یەکتر ناکەن و ناچن بەپیر غەزەی. هاوزمان و هاونەتەوەیانەوە، کەچی ئیخوان و سەلەفیی جاش و نۆکەری قەتەر و تورک و عەرەب بێ گوێدانە ئەو ڕەوشە ئابورییە سەختەی خەڵکی کوردستانی تێدایە و ئەو هەموو هەژار و بێپارە و بێژیانیەی خەڵکی خۆمان، پارە و داهاتی کورد بە ناوی هاوکاریکردنی غەزەوە دەدزن و گوایە هاوکاریی عەرەبی فەڵەستین و غەزە دەکەن، کە دڵنیایش نین بۆ گیرفانی خۆیانە یان بۆ غەزە!”

نووسیویشیەتی: ”ئەو پارە و هاوکارییەی لە کوردی دەدزن بە ناوی غەزەوە، بۆ هاوکاریی چینی هەژاری سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و کوردانی باشووری کوردستان لە پێشتر و خێرتر و بە کەرامەتانەترە، نۆکەرانی دوژمن.“

هەروەك پرسیاری كردووە: ”ئەوە کەی ئەرکی تۆیە بە ناوی کوردەوە هاوکاریی ئەو فەڵەستینییە بکەن کە لە سەردەمی کیمیایبارانکردن و ئەنفالکردنی کوردی باشووری کوردستاندا ئەوان لە پشت سەدام حسێنی دیکتاتۆر و جەللادی کوردەوە ڕاوەستابوون و دژی کوردی باشووری کوردستان، فەڵەستین بە خەڵک و دەسەڵاتیانەوە لەگەڵ هەموو دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی هاوکاریی ماددی و مەعنەویی سەدام بوون و هێزی سەربازی و چەک و پارەیان بۆ ڕەوانە دەکرد و جینۆسایدی کوردیان دەکرد؟ “

لە كۆتاییشدا دەڵێت: ”جاشایەتی و بێگانەپەرستی بە پیلانی نەیاران و دوژمنانی کورد و دژی کورد با بەس بێت، دەبێت خەڵک ڕێگە لەو جاشایەتیە نوێیە بگرێت.“

جێی باسە تا ئێستا هیچ یەکێک لە حزبە ئیسلامیەکانی کە پارە لە خەڵکی کوردستان کۆ دەکەنەوە و خۆیان دەڵێن: “بۆ غەزەی دەنێرین” بە رەسمی وەڵامی ئەم قسانەیان نەداوەتەوە.

پوستێن ھەمان بەش