پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی دوو کچی دیکەی کوردی ئاشکرا کرد کە ماوەیەک بوو شاردبوویەوە

پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی دوو کچی دیکەی کوردی ئاشکرا کرد کە ماوەیەک بوو شاردبوویەوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پەکەکە ناسنامەی 2 کیژی دیکەی کوردی ئاشکرا کرد کە ئەو حیزبە لە ساڵی ڕابردوودا لە باشووری کوردستان بە کوشتنی داون و هەتا چەند ڕۆژ پێش هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردبۆوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی سێشەممە 29/7/2025، ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە هەر دوانیان کچە گەریلا بوون و لە ساڵی ڕابردوو (2024)دا، لە چیای ئاسۆس لە باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستدابوو.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 2 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ زیلان عوسمان، خەڵکی قۆسەرێ.

2ـ کانی عەتا، خەڵکی مەریوان.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 2 گەریلایەشی بۆ ماوەی ساڵێک لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئێمە هاڤاڵانی ئاپۆیی خۆمانمان لەدەستداوە و بە ڕێزەوە یادیان دکەینەوە!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش