هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.
پەکەکە ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2019دا لە چیای “گارە”ی باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە هەتا چەند ڕۆژ پێش هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردبۆوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی سێشەممە 29/7/2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە لە ڕێکەوتی 29ی نیسانی ساڵی 2019دا، لە چیای گارە سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستدابوو.
هەپەگە ناسنامەی ئەو 6 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ ئەبووبەکر دوزەنجی بە کۆدناوی دەنیز ئیسیان، خەڵکی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.
2ـ ژیان خەلیل مەیشە بە کۆدناوی بێریڤان حەسەکە، خەڵکی شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
3ـ هیزرەت چالکنە بە کۆدناوی دڵخواز دەڤریم، خەڵکی بدلیس لە باکووری کوردستان.
4ـ بێریڤان دەمیر، بە کۆدناوی فەراشین بێریتان پرسووس، خەڵکی رووها لە باکووری کوردستان.
5ـ کاوە جومعە، بە کۆدناوی شەرڤان تربەسپیێ، خەڵکی تربەسپیێ لە ڕۆژئاڤای کوردستان.
6ـ فورکان بایار، بە کۆدناوی ئارگەش جوودی، خەڵکی شێرناخ لە باکووری کوردستان.
پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 6 گەریلایەشی بۆ ماوەی 6 ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئێمە هاڤاڵانی ئاپۆیی خۆمانمان لەدەستداوە و بە ڕێزەوە یادیان دکەینەوە!.
پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.