پەکەکە لە ساڵی 2021 بەملاوە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا، دەیان فەرماندە و کادیری خۆی لەدەستداوە.
هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەکی دیکەی ئاشکرا کرد، کە ساڵێک لەمەوبەر لە باشووری کوردستان کراوەتە ئامانج و پەکەکە هەتا ئێستا هەواڵی گاینلەدەستدانەکەی شاردۆتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تەباخی 2025، هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە، ناسنامەی فەرماندەیەکی خۆی بە ناوی “گورکان عەبدولقادر”، بە کۆدناوی “عەلی سەرحەد” بڵاو کردەوە، کە لە ڕێکەوتی 29ی کانوونی ساڵی 2024دا لە ناوچەی زاپ لە باشووری کوردستان لە هێرشێکی تورکیادا کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو فەرماندەیەی بۆ ماوەی ساڵێک لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی شاردبۆوە.
عەلی سەرحەد، فەرماندەی هەپەگە، لە ساڵی 2014 پەیوەندیی بە پەکەکەوە کردبوو.
پەکەکە لە ساڵی 2021 بەملاوە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا، دەیان فەرماندە و کادیری خۆی لەدەستداوە و هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی زۆربەیانی شاردۆتەوە و ڕاینەگەیاندووە.