لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی شنگالدا، پەکەکە دیسان دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر کورد نیشان دا و پەدەکە و پێشمەرگەی کردە ئامانج

لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی شنگالدا، پەکەکە دیسان دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر کورد نیشان دا و پەدەکە و پێشمەرگەی کردە ئامانج

پەکەکە تەنها گوتار و کرداری خۆی دژ بە دەوڵەتی تورک گۆڕیوە و هێشتا لە دژایەتیکردنی کورد و کوردستان بەردەوامە.

کورد بە ئێش و ئازارێکی زۆرەوە 11هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی شنگالی وەبیرهێنایەوە و یادی قوربانییەکاننی بەرز ڕاگرت. لە ساڵوەگەڕی ئەو تاوانە دژەمرۆییەدا، لقوپۆپەکانی سەر بە پەکەکەی هەڵوەشاوە، هەوڵیاندا فیتنە و ئاژاوە لە نێو کورداندا دروست بکەن. لەکاتێکدا میدیاکانی پەکەکە هەواڵی ناڕاس و چەواشەکارانەیان لەسەر شنگال بڵاودەکردەوە، دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو حیزبە کە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاندووە، بەیاننامەیەکی دیکەیان لەدژی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەندراوی کەجەکە: پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرگرییان لە شنگال نەکرد

کەجەکە، باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دوێنێ سێشەممە 5/8/2025، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، سەرنجەکانی خۆی لەبارەی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزیدی لە شنگال بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بەداخەوە پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و سوپای عێراق کە ژمارەیان هەزاران کەس دەبوو و ئەرکی بەرگریکردن لە شنگالیان پێسپێردرابوو، بەرگرییان لە شنگال نەکرد و خەڵکی شنگالیان بەرەوڕووی کۆمەڵکوژی کرد”. بەم لێدوانە لقوپۆپەکانی پەکەکە نیشانیان دا کە هێشتا بەرگری لە عەقڵیەتی پەکەکەیەک دەکەن کە خۆی هەلوەشاندۆتەوە.

لە ساڵی 2014دا کە هێرشی تیرۆریستانی داعش دەستی پێکرد، شنگال بە فەرمی بەشێک بوو لە عێراق و تەنها ژمارەیەکی کەمی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا بوون کە زۆربەی ئەو پێشمەرگانەش سەر بە یەنەکە بوون. سوپای عێراق لە مووسڵ کشابوویەوە و شنگال گەمارۆ درابوو. هێزەکانی پێشمەرگە شەڕێکی سەختیان کرد هەم بۆ ئەوەی کە خەڵک لە شنگالەوە بۆ چیای شنگال بگوازنەوە و هەمیش بۆ ئەوەی کە لە ڕێگای زومارەوە ڕێڕەوێکی ئەمن (کۆریدۆرێک) بۆ شنگال بکەنەوە. لەو تێکهەڵچوونانەدا 600 پێشمەرگەی کوردستان شەهید بوون. بەڵام پەکەکە ئەم ڕاستیەی چەواشە کرد و بۆ ئەوەی کە خۆی لە شنگال جێگیر بکات، خۆی خستە باوەشی میحوەری ئێرانی شیعە و ڕژێمی عێراق و لەو بەرەیەدا ڕۆڵی گێڕا. ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە دەریخست کە عەقڵیەتی پەکەکەی هەڵوەشاوە و هاوکارە گوماناوییەکانی، هێشتا درێژەی هەیە.

ڕۆژ نیوز: پێشمەرگەکانی یەنەکە بەرگرییان کرد…

لە یازدەهەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکاندا، دەزگای ڕاگەیاندنی پەکەکەی هەڵوەشاوە بە عەقڵیەتێکی کۆنەپەرستانەوە، هەڵمەتێکی پڕوپاگەندەی ڕەشی ساڵانی ڕابردووی خۆی دووبارە کردەوە و هەرێمی کوردستانی بە کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان تۆمەتبار کرد. ڕۆژنیوز، دەزگایەکی ڕاگەیاندنی پەکەکەیە کەوا کە ناوەندەکەی لە شاری سلێمانی باشووری کوردستانە، لە بڵاوکردنەوە بەردەوامە و لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) قسەی کردووە کە ئەو کەسانە گوتوویانە “پێشمەرگەکانی یەنەکە لە شنگال بەرگرییان کردووە” و پەکەکە بەمشێوەیە دەیهەوێت لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا تۆوی دوژمنایەتی بچێنێت. ڕۆژنیوز کە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هەڵۆ پێنجوێنی فەرماندەی پێشووی یەنەکە لە شنگال ئەنجامداوە، هەواڵێکی بەتەواوی ناڕاستی بڵاوکردۆتەوە و ئیدیعای ئەوە دەکات کە گۆیا تەنها پێشمەرگەی یەنەکە لە شنگال بەرگرییان کردووە.

ئاوڕدانەوەیەکی کورت لەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکانی پەکەکەی هەڵوەشاوە ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە پەکەکە تەنها گوتار و کرداری خۆی دژ بە دەوڵەتی تورک گۆڕیوە، بەڵام لە دژایەتیکردنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان بەردەوامە و هێشتا لەهەمبەر کورداندا ئاگربەستی ڕانەگەیاندووە.

پوستێن ھەمان بەش