پەکەکە پێشتر گیانلەدەستدانی “نوورەدین سۆفی”ی ڕەت دەکردەوە و ئێستا دانیپێدا دەنێت؛ نوورەدین سۆفی کێیە؟

پەکەکە پێشتر گیانلەدەستدانی"نوورەدین سۆفی"ی ڕەت دەکردەوە و ئێستا دانیپێدا دەنێت؛ نوورەدین سۆفی کێیە؟

شاردنەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەندامێکی دیاری وەک نوورەدین سۆفی، نیشانەی هەڵوێستێکی فاشیستی پەکەکەیە کە دەست بەسەر ژیانی ئەندامەکانیدا دەگرێت و بە موڵکی خۆیانی دەنزانێت.

پەکەکە ڕایگەیاند کە نوورەدین سۆفی کە پێشتر هەواڵی گیانلەدەستانەکەی ئینکار کردبوو، لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا گیانی لەدەستداوە. کوژرانی نوورەدین ڕووداوێکی ئاسایی نەبوو، چونکە هاوسەنگی هێزی لە نێوان کادیرە ڕۆژئاواییەکانی ناو پەکەکە گۆڕی. نوورەدین سۆفی لە نێو کادیرانی ڕۆژئاوای ناو پەکەکەدا کەسایەتیەکی دیار بوو و دوژمنایەتییەکی بەهێزی لەگەڵ باهۆز ئەرداڵ هەبوو. بە کوژرانی نوورەدین، ڕکابەرێکی گەورەی باهۆز ئەرداڵ لەناوبرا و هەروەها لە بەرجەستەبوونی مەزڵووم عەبدی بە تەنها، ڕۆڵی هەبوو.

ئەردۆغان گوتبووی “ئێمە سۆفیمان کوشت”، بەڵام هەپەگە ڕەتی کردبۆوە

لە ڕێکەوتی 17ی ئایاری 2021دا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، کوژرانی “نوورەدین خەلەف محەمەد”ی بە کۆدناوی “نوورەدین سۆفی” ڕاگەیاند، کە سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە بوو.

دوای ئەمە ڕاستەوخۆ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو ساتەوەختەی بڵاوکردەوە کە نوورەدین سۆفی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە گارە بوردومان کرابوو. بەڵام هەپەگە لە 18ی ئایاردا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا گیانلەدەستدانی نوورەدین سۆفیی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، “دوایین هەواڵ کە هێز و فەرماندەیی ئێمە دەکاتە ئامانج لە واقیعدا هیچ بنەمایەکی نییە”.

گیانلەدەستدانی نوورەدین سۆفی مشتومڕێکی زۆری لە ناو پەکەکە و دەرەوەی پەکەکە لێکەوتەوە. ئەل مۆنیتەر بڵاویکردەوە کە کوشتنی سۆفی پەیامێکە بۆ شاندی ئەوکاتە لە ڕۆژئاڤادا. لەو کاتەدا پێگەی میدیایی “دارکا مازی” لەسەر ئەو بابەتە، زانیاریی بڵاو کردبۆوە.

ئیدیعای ئەوە دەکرێت کە کردنەئامانجی نوورەدین سۆفی، پەیامێکی دەوڵەتی تورک بۆ ئەمریکا بوو و شتێکی بێ واتا نەبوو. بەڵام لە هەمووی گرنگتر، هاوسەنگی هێزی لەناو پەکەکەدا و بەتایبەتی لەنێو کادیرانی جیلی دووەمی ڕۆژئاڤای ئەو حیزبەدا، بە قووڵی هەژاند.

نوورەدین سۆفی کێ بوو؟

نوورەدین خەلەف محەممەد، کە لە ساڵی 1990 پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە، کوڕی بنەماڵەیەکی هەژاری خەڵکی قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو. باوکی بە سۆفی ناسرابوو. بە تێپەڕبوونی کات لەناو خەڵکدا بە نوورەدین سۆفی و لەناو پەکەکەشدا بە تەنها بە سۆفی دەناسرا.

سۆفی لە ساڵی 1990 پەیوەندی بە پەکەکەوە کرد و دوای پەروەردەیەکی کورت، لە ساڵی 1991دا گەیشتە دەڤەری بادینان لە باشووری کوردستان و لە ساڵی 1994 بەملاوە بەرە بەرە پلە و پۆستی تەشکیلاتیی بەرزبوویەوە. لە ساڵی 1996دا لە ئەکادیمیای دیمەشق لەگەڵ ئۆجەلاندا بەشدار بوو و دوای شەش مانگ و لە ساڵی 1997دا دیسان گەڕایەوە شاخ. سۆفی کە تا ساڵانی 2000 لە ناوچەی بادینان و زاگرۆس مایەوە، لە ساڵی 2003دا ڕووی لە ناوچەی ئامەد کرد، لە ساڵی 2006دا گەڕایەوە ناوچەی زاپ، کە بڕیارگەی ناوەندیی هەپەگەی تێدا بوو.

ململانێکانی نێوان باهۆز ئەرداڵ و نوورەدین سۆفی

سۆفی دواتر هەپەگە بەجێدەهێڵێت و پەیوەندی بە کۆنسەی بەڕیوەبەریی کەجەکەوە دەکات و چالاکییەکانی لەوێ درێژە پێدەدات. پەکەکە لە سەرەتادا پلانی دانابوو کە سۆفی وەک بەرپرسی گشتیی ئەوروپا دەستنیشان بکات. بەڵام سۆفی لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیر کرا و ڕێگری لێکرا بڕوات. سۆفی دواتر وەک فەرماندەی پژاک کاری کرد.

دواتر نوورەدین سۆفی لە ساڵی 2009 لە کۆنفرانسی پێنجەمی هەپەگەدا، لە شوێنی باهۆز ئەرداڵ (فەهمان حوسەین) وەک فەرماندەی گشتیی هەپەگە دەستنیشانکرا.

بەڵام ئەم بەرپرسایەتییە نوێێە، قۆناغێکی سەخت ە دژواری بۆ سۆفی لێکەوتەوە. باهۆز ئەرداڵ لەگەڵ کادیرەکانی نزیک لە خۆی لە ناو هەپەگەدا، لە دژی نوورەدین سۆفی ململانێیان دەستپێکرد. ئەم ململانێیە بە ڕادەیەک پەرەی سەند کە ئەو میلیشیایانەی لەلایەن باهۆز ئەرداڵەوە ڕێکخرابوون لە گەڤەر خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و دروشمی “با نوورەدین سۆفی بڕوات و باهۆز ئەرداڵ بگەڕێتەوە”یان وتەوە.

ململانێیەکانی نێوان باهۆز ئەرداڵ و نوورەدین سۆفی، بووە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکییەکی گەورە لەناو هەپەگەدا. دواجار لە ساڵی 2013دا کە موراد قەرەیلان پۆستی سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکەی بەجێهێشت و پەیوەندی بە هەپەگەوە کرد، جارێکی دیکە نوورەدین سۆفی لە کارەکەی دوورخرایەوە. ماوەیەک لەگەڵ قەرەیلان مایەوە و لە ساڵی 2014دا ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرا و لەوێ جارێکی تر سەرلەنوێ ململانێیەکانی لەگەڵ باهۆز ئەرداڵ هەڵگیرسا.

باهۆز ئەرداڵ کە زۆرێک لە کادیرە ڕێکخراوەکان و خەڵکی ڕۆژئاڤای ناوچەکەی لە دەور کۆبوونەوە، لە تەسفیەکردنی نوورەدین سۆفیدا سەرکەوت.

خەونی باهۆز ئەرداڵ بۆ بوون بە سەرکردەی پەکەکە و ئەو کەسایەتییانەی کە تەسفیە کران

کۆمەڵێک گەنجی ڕۆژئاڤا کە لە ناوەڕاستی هەشتاکان بۆ سەرەتای نەوەدەکان پەیوەندییان بە پەکەکەوە کردبوو، ببون بە بەشێک لە کادیرانی بنەرەتیی پەکەکە. بەڵام ئەم گرووپە هەندێک جار تۆمەتبار دەکران بەوەی کە پەیوەندییان بە کوتلەگەرایی ڕۆژئاڤاوە هەیە و لە نێوان خۆشیاندا شەڕی دەسەڵاتیان دەکرد. باهۆز ئەرداڵ پێشەنگی ئەم ململانێیەی دەسەڵات بوو. دوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان، باهۆز لە دوای گرووپی ئەنقەرەی پەکەکە، خۆی وەک سەرۆکی پەکەکە دەبینی.

باهۆز ئەرداڵ کە هەوڵی بەدەستهێنانی دەسەڵاتی لەناو هەپەگەدا دەدا، یەک بە یەک ئەو فەرماندانەی تەسفیە کرد کە لە رێگای زیادکردنی دەسەڵاتەکانی خۆیدا بە مەترسیداری دەزانین. بۆ نموونە، ئەنگین سینجەر (ئەردال) لە ساڵی 2003 لە ڕووداوێکی گوماناویدا گیانی لەدەستدا، یووسف تورهاڵ (د.عەلی)یش بە تەسفیەکار ناسێندرا. ئیبراهیم چۆبان (ئاتاکان ماهیر) دادگایی کرا و لە کۆتاییدا لە شەڕێکدا لە دێرسیم ژیانی لەدەستدا. ڕوستەم جودی، کادرێکی دیکەی ڕۆژئاڤا بوو کە لە ساڵی 2011 لە هێرشێکی ئاسمانیدا کرایە ئامانج و گیانیلەدەستدا.

نوورەدین سۆفی کە بۆ جێگرتنەوەی باهۆز ئەرداڵ وەک فەرماندەی گشتی هەپەگە دەستنیشانکرابوو، بە هەمان شێوە لە کارەکەی دوورخرایەوە. گرژییەکانی نێوان نوورەدین سۆفی و باهۆز ئەرداڵ لە ڕۆژئاوا بەردەوام بوو. باهۆز ئەرداڵ، “نوورەدین سۆفی”ی پەراوێز خست و لە ساڵی 2017دا ڕەوانەی ئەکادیمیای سەربازی ئاپۆلۆی هەپەگەی کرد. ئەمەش وایکرد لە ڕۆژئاڤا دوور بکەوێتەوە. لە ساڵی 2019دا لە گارە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا. ئەمەش مەزڵوم عەبدیی کردە تاکە ڕکابەری باهۆز ئەرداڵ لە نێو کادیرانی ڕۆژئاڤادا. بەرجەستەبوونی مەزڵووم عەبدی لە ڕۆژئاڤا بەهۆی ململانێی نێوان باهۆز ئەرداڵ و نووردین سۆفییەوە بووە و عەبدی سوودێکی زۆری لەو ململانێیە وەرگرت.

بۆچی دوای پێنج ساڵ پەکەکە تازە هەواڵی گیانلەدەستدانی نووردین سۆفی ڕادەگەیەنێت؟

هەرچەندە دەوڵەتی تورک و پەکەکە، ئاگاداری گیانلەدەستدانی نووردین سۆفی بوون، بەڵام پەکەکە هەواڵی کوژرانی نوورەدین سۆفیی ڕانەگەیاند. هێشتا زیاتر لە هەزاران ئەندامی پەکەکە بێسەروشێنن. ڕانەگەیاندنی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەندامێکی دیاری وەک نوورەدین سۆفی لەلایەن پەکەکەوە نیشانەی هەڵوێستێکی فاشیستی ئەو حیزبەیە کە دەست بەسەر ژیانی ئەندامەکانیدا دەگرێت و بە موڵکی خۆیانی دەنزانێت. بڕیاری ژیان و مردن لە دەستی پەکەکەدایە.

لای پەکەکە ئەندامەکانی زیندوو بن یان مردوو، تەنها کاتێک گرنگە کە بتوانێت بەکاریان بهێنێت. پەکەکە لەئێستادا کە شەڕ وەستاوە و خۆی هەڵوەشاندۆتەوە، هەوڵدەدات کە هەر ڕۆژەو بە بڵاوکردنەوەی ناسنامەی 5 بۆ 6 لاوی کورد کە لە ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە، هەستی گشتیی خەڵک بە سوودی خۆی بجووڵێنێت و هەر کاردانەوەیەک بەرامبەر بە خۆی دابمرکێنێتەوە و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی لە نێو خەڵکدا چارەسەر بکات.

پوستێن ھەمان بەش