هەواڵگریی یەپەگە مافیایەکی لەشفرۆشیی دامەزراندووە

هەواڵگریی یەپەگە مافیایەکی لەشفرۆشیی دامەزراندووە

“هەندێ گەنج لە ئیستیخباراتی یەپەگەوە ئاڕاستە دەکرێن تا پەیوەندی لەگەڵ کچاندا دروست بکەن و گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاویان لێ تۆمار بکەن”.

گرووپێکی لەشفرۆشی لە شاری دێرک ئاشکرا بووە کە ئیستیخباراتی یەپەگە بۆ فریودانی کچان و گەنجان ئەرکداری کردووە و لە ڕێگای تۆمارکردنی گرتە ڤیدیۆییەکانیانەوە هەڕەشەیان لێدەکات و ناچاریان دەکات کە لەشفرۆشی بکەن.

سەرچاوە تایبەتەکانی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایان کرد کە گرووپێکی لەشفرۆشی کە پێکهاتبوون لە بەشێک لە کچان و گەنجانی عەرەب لە شاری دێرک ئاشکرا بوون و دەرکەوتووە کە ئەو گرووپە سەر بە هەواڵگریی یەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکەن لە ڕۆژئاڤا و بە تەعلیماتی ئەو حیزبە کار دەکەن.

سەرچاوەکانی ئێمە دەستنیشانیشیان کردووە کە یەکێک لە کچەکانی ئەم گرووپە کە بە “مەها” ناسراوە، خەڵکی گوندی “تل عەلۆی چل ئاگا”یە و سەرپەرشتیی گرووپە لەشفرۆشەکە دەکات. مەها لە سنووری ڕمێلان کار بۆ فریودانی کچان و ناچارکردنیان بە لەشفرۆشی دەکات.

سەرچاوەکانمان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دوو برای “مەها” ئەندامی ئاسایشی پەیەدەن و هەواڵگریی یەپەگە خانوویەکی لە دێرک بۆ دابین کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە دەستی ئێمەدان، کچێکی تری ناو گرووپەکە ناوی “مونا”یە کە عەرەبە و خەڵکی دێرکە. مونا ئاشکرایکردووە کە “مەها” سەرپەرشتی گرووپەکەیە و لەلایەن ئیستیخباراتی یەپەگەوە بۆ فریودانی کچان ئەرکدار کراوە و دەڵێت: “هەندێک گەنج لە ڕێکخراوە هەواڵگرییەکان ئاڕاستە دەکرێن بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ کچەکاندا دروست بکەن و ئەو گەنجانە وێنەی کچەکان دەگرن و دواتر ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بەکاردەهێنن بۆ هەڕەشەکردن لە کچەکان و ناچاریان دەکەن لەشفرۆشی بکەن”.

هەروەها ئاشکراشی کردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کچێک بەناوی “ماندلینا” کە خەڵکی گوندی “گرکەندال”ی “دێرک”ـە، بووەتە قوربانیی ئەو یاریە قێزەونە و دوای ئەوەی کە مەها گەنجێکی عەرەبی بۆ گرێدانی پەیوەندی و تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی ئەو کچە ئەرکدار کردووە، ئێستاکە لە ڕێگای ئەو گرتە ڤیدیۆییانەوە هەڕەشە لە ماندلینا دەکات و دەیهەوێ ناچاری بکات کەوا تێکەڵ بە کاری بەدڕەوشتی ببێت.

سەرچاوەی زانیارییەکانمان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە هەموو ئەو کچانەی بوونەتە قوربانی ئەم گرووپە بە هەمان شێوە بە فریودانی گەنجان دەکرێنە ئامانج و ئەو گەنج و پیاوانەش دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی هەواڵگری یەپەگەوە.

پوستێن ھەمان بەش