9 سەرۆکشارەوانیی جەهەپە تێکەڵ بە ئاکپارتی بوون

9 سەرۆکشارەوانیی جەهەپە چوونە ریزەکانی ئاکپارتی

جەهەپە: “بەو سەرۆکشارەوانیانە گوتراوە یان دەبێت لە دۆسیەی گەندەڵیدا بخرێیتە زیندانەوە، یان پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە بکەیت”.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندیکردنی 9 سەرۆکشارەوانیی سەر بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە ئاکپارتییەوە، گرژیییەکانی نێوان ئەو دوو پارتە زیاتر بوون.

 لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک سەرۆکشارەوانیی جەهەپە و پەیوەندیکردنیان بە ئاکپارتییەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی چوارشەممە 13-8-2025 هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

 ئەردۆغان رایگەیاند لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی پارتەکەیدا سەرۆکشارەوانییەکان پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە دەکەن.

ئەم دۆخە کاردانەوەی تووندی جەهەپەی بەدوای خۆیدا هیناوە. ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئەو پارتە رایگەیاند ئاکپارتی بە گوشار و ترساندن ئەو کارەی کردووە و گوتی، “پێیانگوتراوە یان دەبێت لە دۆسیەی گەندەڵیدا بخرێیتە زیندانەوە، یان پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە بکەیت”.

 ئۆزەل رووی دەمی لە ئەردۆغان کرد و گوتی: “لەمەودوا چۆن سەر دەخەیتە سەر سەرین و دەڵێیت؛ من مرۆڤم؟ تۆ لە هەڵبژاردنەکەی 31ـی ئادار لە ئایدن بە شەق و زللـە دەرکرایت. بەمشێوەیە ئایدن وەردەگریتەوە؟”

 لەسەر ئەو گوتە تووندانەی، سەرۆکی جەهەپە لەلایەن ئاکپارتیەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا و بریارە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

 ئەو سەرۆکشارەوانییانەی جەهەپە کە تێکەڵ بە ئاکپارتی بوون:

 – سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئایدن

– سەرۆکی شارەوانیی سۆکە، پارێزگای ئایدن

– سەرۆکی شارەوانیی یەنیپازار، پارێزگای ئایدن

– سەرۆکی شارەوانیی سوڵتان هیسار، پارێزگای ئایدن

– سەرۆکی شارەوانیی شەهید کامیل، پارێزگای دیلۆک

– سەرۆکی شارەوانیی ئاڵتنئۆڤا، پارێزگای یاڵۆڤا

– سەرۆکی شارەوانیی یاڵڤاچ، پارێزگای ئسپارتا

– سەرۆکی شارەوانیی یەشیلتەپە، پارێزگای ئاکسارای

– سەرۆکشارەوانیی بۆزکوڕت، پارێزگای کاستامۆنو

پوستێن ھەمان بەش