ئەو کەسەی بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر ئەرجان کەیهان، ناوی موستەفا جان گوڵە و دوژمنایەتی کۆنیان هەبووە.
ئەرجان کەیهان، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، لە خواردنگەیەکی دەوروبەری ئیستەنبۆلدا بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و لە ئەنجامدا کوژرا.
میدیاکانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە 3ـی ئەیلوولی 2025، بڵاویان کردەوە، لە ناوچەی چێکمەکۆی لە دەوروبەری ئیستانبوڵ، ئەرجان کەیهان، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، لە کاتێکدا کە لە چێشتخانەکانەیەکدا بووە، بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر.
میدیاکان باسیان لەوە کرد، ئەو کەسەی کە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ئەرجان کەیهان، ناوی موستەفا جان گوڵە و بۆ ماوەیەکی زۆر، دوژمنایەتییان لە نێواندا هەبووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، سەرەڕای ئەوەی تیمەکانی تەندروستی بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەرجان چەقۆکە بەر ملی کەوتبوو، کوژراوە.
بە پێی زانیارییەکان، تۆمەتبارە تەمەن 19 ساڵییەکە لەلایەن پۆلیسی ئیستانبوڵەوە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش دەستی پێکردووە.