“ئامینە ئەرجیەس”، ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار بووە.
پەکەکە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی دیکەی و دوو گەریلای خۆی ئاشکرا کرد، کە 5 ساڵ لەمەوبەر لە چیای گارە لەئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر چیای گارە لە باشووری کوردستان، کراونەتەئامانج و پەکەکە هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە، ڕۆژی دووشەممە 8ی ئەیلولی 2025، ڕایگەیاند کە 3 گەریلایان لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، گیانیان لەدەستداوە.
هەپەگە ئاشکرایکردووە کە “ئامینە ئەرجیەس”، ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار، یەکێکە لەو 3 گەریلایەی کە لەو هێرشەی دەوڵەتی تورکدا گیانی لە لەدەستداوە.
هەپەگە ناسنامەی ئەو سێ گەریلایە بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ “شەهریبان ئاکین”، بەکۆدناوی “ئەکین ئامارا تۆلدار”، خەڵکی هەکاری لە باکووری کوردستان بووە و لە 20ی نیسانی 2020دا لە دەڤەری گارە گیانی لەدەستداوە.
2ـ “لەیلا ئاکار” بە کۆدناوی “زین زاگرۆس”، خەڵکی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان بووە و لە 20ی نیسانی 2020دا لە دەڤەری گارە گیانی لەدەستداوە.
3ـ “نازلی تاشپینار”، بە کۆدناوی “ئامینە ئەرجیەس”، خەڵکی شاری نەڤشەهیر بووە و لە 20ی نیسانی 2020دا لە دەڤەری گارە گیانی لەدەستداوە.
پەکەکە وەک سەرجەم هەڤاڵەکانیان، بۆ ماوەی 5 ساڵە کە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 3 گەریلایەشی شاردۆتەوە و ئێستاش کە هەواڵەکەی ڕاگەیاندووە دەڵێ: “ئێمە فیدائیانی ئاپۆیی خۆمانمان لەدەست داوە!.