هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان دەکەن

هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان دەکەن

وتەبێژی دەم پارتی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی لەسەر کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دەم پارتی سازکرد.

هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی هەفتەی داهاتوو سەردانی دوورگەی ئیمرالی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە کۆدەبنەوە.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی گەورە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات.

ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی لەسەر کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دەم پارتی سازکرد.

ئایشەگوڵ دۆغان وتی: هەفتەی داهاتوو شاندێک پێکهاتوو لە هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی، سەردانی ئیمرالی دەکەن. ئێمە بەرنامەڕێژیی بۆ ئەو سەردانە دەکەین.

پوستێن ھەمان بەش