پەکەکە گیانلەدەستدانی پۆلێک گەریلای دیکەی پاش تێپەڕبوونی 4 ساڵ ئاشکرا کرد

پەکەکە گیانلەدەستدانی پۆلێک گەریلای دیکەی پاش تێپەڕبوونی 4 ساڵ ئاشکرا کرد

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پەکەکە ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2021دا لە باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی شەممە 6/9/2025، ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە سیانیان ژن بوون و 4 ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکایەنی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

ئەو 5 لاوە کوردە لە مانگەکانی گوڵان، حوزەیران و تەباخی ساڵی 2021دا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر ناوچەکانی خواکورک و گارە لە باشووری کوردستان، کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 5 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ سەبرییە سدیق، خەڵکی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.

2ـ فەرهاد عومەر، خەڵکی ماردین لە باکووری کوردستان.

3ـ ئوزگور حەسەن، خەڵکی چەولیگ لە باکووری کوردستان.

4ـ حەنیفە ئەمەل، خەڵکی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان.

5ـ وەیسی محەممەد، خەڵکی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.

شایانی باسە پەکەکە ڕۆژی دووشەممە 8/9/2025، ناسنامەی گەریلایەکی دیکەی خۆی بەناوی “سەنا عەیوەز” خەڵکی شاری پێنجوێنی باشووری کوردستان ئاشکرا کردبوو کە ئەویش لە 22ی حوزەیرانی ئەمساڵ (2025)دا گیانی لەدەستدابوو.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 5 گەریلایەشی بۆ ماوەی 4 ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئێمە هاڤاڵانی ئاپۆیی خۆمانمان لەدەستدا!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش