سەرۆکی شارەوانی بایرامپاشا دەستبەسەر کرا

سەرۆکی شارەوانی بایرامپاشا دەستبەسەر کرا

حەسەن موتلو لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا بە 46.67%ی دەنگەکان، وەک کاندیدی جەهەپە بە سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرابوو.

لە ئەستەنبوڵ ئۆپەراسیۆنێک لەدژی شارەوانی بایرامپاشا بە سەرۆکایەتی جەهەپە دەستیپێکرد.

لێپرسینەوە لەلایەن داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوە بەڕێوەدەچێت.

لە چوارچێوەی ئەم لێپرسینەوەیەدا 48 کەس لە نێویاندا “حەسەن موتلو”، سەرۆکی شارەوانی بایرامپاشا دەستبەسەر کراون.

“لوتفی کادیئۆغولاری” جێگری سەرۆکی شارەوانی بایرامپاشا لەلایەن پۆلیسەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا چەند تیمێکی پۆلیس بەرەبەیانی گەیشتنە بینای شارەوانییەکە و تیمەکان بیناکەیان پشکنی.

موتلو، سەرۆکی شارەوانی و تۆمەتبارانی دیکەی ناو دۆسیەکە کەوا بە وەرگرتنی پارە، بەرتیلدان، ساختەکاریی گەورە و دەستوەردان لە تەندەرەکاندا تۆمەتبار کراون، دەستبەسەر کران.

لەسەر بڕیاری داواکاری گشتی، پۆلیس دەستیکرد بە پشکنینی 72 ماڵ و شوێنی بازرگانی.

بینای شارەوانی لەنێو ئەو شوێنانەدا بوو کە پشکنینیان بۆ کراوە.

حەسەن موتلو لە هەڵبژاردنی 31ی ئاداری 2024دا بە 46.67%ی دەنگەکان لە پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)ـەوە بە سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرابوو.

پوستێن ھەمان بەش