مووسا عەنتەر و هەقێقەتی پەکەکە

مووسا عەنتەر و هەقێقەتی پەکەکە

عەنتەر بە هاوکاری پەکەکە – ژێتەم هێنرایە ئامەد و لە ڕێکەوتی 20/9/1992دا، لەلایەن پیاوکوژەکانی ژێتەمەوە کوژرا.

✍️ سلێمان ئاککۆیون

ڕۆژی شەممە ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی عەنتەر بوو!

عەنتەر نووسەر و هونەرمەند و چالاکوانێکی بەناوبانگی کورد بوو…

عەنتەر هەمیشە لە پەکەکە خۆی بەدوور ڕاگرت…

عەنتەر لەلایەن فەرمانگەی پارێزگای ماردینی پەکەکەوە هەڕەشەی لێکرا، سزادرا و پڕوپاگەندەی ڕەشی بەدژکرا…

عەنتەر کە لەلایەن پەکەکەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن بوویەوە، لە گوندەکەی خۆی هەڵات بۆ ئەستەنبوڵ و بۆ ماوەیەکی زۆر هەوڵیدا کە خۆی بشارێتەوە…

دوای ماوەیەکی زۆر، لەلایەن پەکەکەوە تەسلیمبوون بەسەر عەنتەردا سەپێنرا و ئەویش بەناچاری قبووڵی کرد…

عەنتەر دوای ئەوەی خۆی تەسلیم بە پەکەکە کرد، وەک شاگردێکی ئۆجەلان، بۆ دەرگای پەکەکە کاری کرد و دەستی ماچ کردن…

عەنتەر کە لەلایەن پەکەکەوە ستایشی دەکرا، لە تورکیا و کوردستاندا بوو بە ئەفسانەیەک!

عەنتەر وەک هاوڕێکانی خۆی کە هەرچی لە توانایدا بوو بۆ پەکەکەی کردبوو، ئیدی زیندووبوونی بۆ ئەوان پێویست نەبوو و بڕیاری کوشتنی درا!

عەنتەر بە هاوکاری پەکەکە- ژێتەم هێنرایە ئامەد و لەلایەن پیاوکوژەکانی ژێتەمەوە کوژرا (20ی ئەیلوولی 1992).

هەرچەندە بکوژەکەی عەنتەر ناسراو بوو، ئەو لە شێرناخ دەژیا و کاری دەکرد، کە پەکەکە لەو شوێنە زۆر بەهێز بوو، لەلایەن جەماوەرەکەی پەکەکەوە بە ڕێزەوە پێشوازیی لێکرا.

زۆری نەمابوو کە جینایەتی کوشتنی عەنتەریش، ببێتە جینایەتێکی بکەرنادیار، بەڵام دوو ڕۆژنامەنووسی گەنجی ئازا (عەبدولڕەحمان شیمشەک و فەرهات ئوونلو) شوێنی ئەویان دۆزییەوە، عبدالقادر ئایگان ناسنامەکەی دەستنیشان کرد و ڕاپۆرتێک ڕەوانەی داواکاری گشتی درا و بووە هۆی ئەوە کە دەستگیر بکرێت.

حامید یەڵدرم (حامید خەڵکی شێرناخ) بە گومانی کوشتنی عەنتەرە، دەستگیرکرا.

بە هۆی ئەوەی کە کەس خاوەندارێتیی لە دۆسیەی تیرۆرکرانی عەنتەر نەکرد، تۆمەتبارەکە ئازادکرا و دۆسیەکە داخرا.

پرسیار:

1- عەنتەر بۆچی/چۆن و لە پێناو چ ئامانجێکدا خۆی تەسلیم بە پەکەکە کرد؟

2- کام بەرپرسی پەکەکە مووسا عەنتەری لە ئەستەنبوڵەوە هێنایە ئامەد؟ (مەحموود یەڵدرم “یەشیل” وتی من لەڕێگەی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەوە، ئەوم خستەداو).

3- ئەو بەرپرسە “باڵا”یەی پەکەکە کێ بوو؟

4- بکوژەکەی عەنتەر هەمیشە لە شێرناخ دەژیا. بۆچی پەکەکە ئەو بکوژەی پاراست و چاودێریی لێکرد؟

5- بۆچی پەکەکە و لقوپۆپەکانی که سوودێکی زۆریان لە ژێتەم وەردەگرت، هیچ هۆگری و دەستوەردانێکیان لە دۆسیەکەی مووسا عەنتەردا پیشان نەدا؟

6- کێ پشتگیریی کرد تا تاوانبار جەمیل ئیشک (هۆگر)، بڕوات بۆ ئەڵمانیا؟

7- کێ و چۆن هۆگر (جەمیل ئیشک) لە ئەڵمانیا کوژرا و بۆچی ئەو جینایەتە ئێستاسی لەگەڵدا بێت هەر بە نهێنی هێڵراوەتەوە؟…

پوستێن ھەمان بەش