لە ڕێکەوتی 27ی شوباتدا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای خۆهەڵوەشانەوەی لە پەکەکە کرد. پەکەکە لە مانگی ئایاردا هەڵوەشاندنەوەی خۆی و کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکدارانەی ڕاگەیاند. تا کاتێک کە ئێمە ئەم ڤیدیۆیەمان دروست کرد، ماوەی 140 ڕۆژە کە پەکەکە خۆی هەڵوەشاندۆتەوە. لە ماوەی ئەم 140 ڕۆژەدا ڕووداوی سەرنجڕاکێش لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویانداوە. لە غەززە، لە ئۆکراین، دانانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە لیستی تیرۆر، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و هتد…، بەڵام کێشەیەکی دیکەش هەبوو، ئەویش بەربوونی ئاگر لە 156 خێزانی کورد بوو.
لە کوێ؟ لە کوردستان.
چۆناوچۆن؟ هەواڵی گیان لەدەستدانی 156 لاوی کورد گەیشتە بنەماڵەکانیان.
ئەم منداڵانە کێ بوون؟ ئەو لاوانەی کورد بوون کە پەکەکە ساڵانێک گیانلەدەستدانەکەیانی شاردبۆەوە.
ماوەی 140 ڕۆژە کە پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە. لە ماوەی ئەم 140 ڕۆژەدا، هەوڵی گیانلەدەستدانی 156 کەس لە ڕیزەکانی هەپەگەدا ئاشکرا کراوە. ئەم ژمارەیە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە ڕۆژئاڤا، شنگال، مەخموور و لەناو پژاکدا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها بەرپرسانی باڵای وەک عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و نوورەدین سۆفیش ناگرێتەوە. واتە، لە ڕاستیدا لیستەکە زۆر لەوە درێژترە. دەتوانین بەکورتی بەیاننامەکانی هەپەگە بەمشێوەیە بژمێرین:
ـ هەپەگە لەماوەی ئەم 140 ڕۆژەدا، 53 بەیاننامەی سەبارەت بەو شەڕڤانانەی بڵاوکردۆتەوە کە گیانیان لەدەستداوە.
ـ بەپێی ڕاگەیاندراوەکان، کۆی گشتی گیانلەدەستدانەکان؛ 156 کەس بوون.
ـ لەو ژمارەیە 51 کەسیان ژن بوون و 105 کەسیان پیاو بوون.
ـ لەو ژمارەیە 16 کەسیان لە باکوور گیانیان لەدەستداوە و ئەو 140 کەسەکەی دیکە لە خاکی باشووری کوردستاندا گیانیان لەدەستداوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی پەکەکەدایە.
ـ لەو ناوانەی کە ڕاگەیەندران، 14 کەسیان بەرپرسی پلە باڵا بوون (ناوەکانیان لەبەردەستدایە).
بەڵێ گەلی کورد لەماوەی ئەم 140 ڕۆژەدا زۆر بابەتیان نیقاش کردووە، بەڵام باسی گیانلەدەستدانی ئەو 156 منداڵەیان نەکردووە. کەس هەڵنەستاوە ببپرسێت کە ئەوانە لەپێناو چیدا گیانیان لەدەستداوە، بۆچی گیانلەدەستدانەکەیان شاراوەتەوە، ئەدی بۆچی ئێستا ئاشکرا دەکرێن… وەک ئەوەی کە ئەو جەوانانە موڵکی پەکەکە بن، کەس هیچ پرسیارێک ناکات.
لە سەدا حەفتای ئەو 156 کەسەی کە پەکەکە وەک “مردوو” ڕایگەیاندوون، ئەوانە بوون کە بەر لە ساڵی 2023 گیانیان لەدەستداوە. بەشێکیان لە ساڵی 2016دا گیانیان لەدەستداوە، واتە هەواڵی بەشێکیان ماوەی 9 ساڵە دەشاردرێتەوە. بۆچی؟
بەڵام دیسانیش دەوڵەتی تورکیا کاتێک هەواڵی کوشتن دەدات ناو و وێنەکانیان بڵاودەکاتەوە.
بۆ نموونە: دەوڵەتی تورک لە ساڵی 2024دا گیانلەدەستدانی ڕۆهات ڕۆڤەر (ئازاد ئاکینجی) ڕاگەیاند، ناو و وێنە و ئەرکی ڕۆهاتی بڵاوکردەوە. بەڵام پەکەکە دوای ساڵ و نیوێک ئەوەی ڕاگەیاند… بۆچی؟
هەروەها دەوڵەتی تورک کوشتنی ئامینە ئەرجیەس (نازل تاشپینار)ی لە ساڵی 2021دا لەگەڵ شوێن و ئامانجەکەی ڕاگەیاند. بەڵام پەکەکە دوای چوار ساڵ و لە ساڵی 2025دا دوای ئەوەی کە خۆی هەڵوەشاندەوە، هەواڵەکەی ڕاگەیاند و هەموو ڕۆژێک، ستایشی ئامینە ئەرجیەس دەکات.
ئەگەر دەوڵەت دەزانێت، کەواتە پەکەکەش دەزانێت و کادیرانی پەکەکەش دەزانن، کەواتە بۆچی گیانلەدەستدانی ئەو لاوانە لە بنەماڵەکانیان دەشارێتەوە؟ بۆچی لە ڕای گشتیی دەشارێتەوە؟ پەکەکە بۆچی لە جەماوەرەکەی خۆی دەشارێتەوە؟ لە ڕاستیدا ڕوون نییە کە ئایا پەکەکە سەبارەت بە هۆکار و شوێنی گیانلەدەستدانەکان، زانیاری دروست بڵاو دەکاتەوە یان نا.
لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2024 کە پەکەکە شکستێکی سەربازی گەورەی خوارد، هەواڵی گیانلەدەستدانی گەریلاکانی دەشاردەوە بۆ ئەوە شکستەکەی پەردەپۆش بکات.
ئێستا پەکەکە ڕۆژانە ناوی ژمارەیەکی زۆر لەو جوانەمەرگانە ئاشکرا دەکات. پەکەکە کەڵکاژۆ لە تەرمی ئەو لاوانە وەردەگرێت کە گیانیان لەدەستداوە بۆ ئەوەی پرۆسەی چەکدانانی بە بێ دەسکەوتی خۆی لەبیر بەرێتەوە کە لەسەر داوای ئۆجەلان ئەنجامیدا. هەموو ڕۆژێک یەکەم هەواڵ کە میدیای پەکەکە بڵاو دەکاتەوە و مرۆڤ دڵتەنگ دەکات، ڕاگەیاندراوی هەپەگەیە لەسەر گیانلەدەستدانی پۆلێک لاوی کورد. پەکەکە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کچە جەوان و دەڵاڵەکان، ئەو شیعر و هەڵبەستانە پەخش دەکات کە ئەوان پێش مردنیان خوێندوویاننەوە و نووسیویانە. پەکەکە بەمشێوازە دەیهەوێت ڕێگری لە ڕەخنە و کاردانەوەی گەل بکات. هاوکات دەشیهەوێت کەشی ئیحساسی لەسەر کورد نەڕەوێتەوە بۆ ئەوەی کە بتوانێت کوردان کۆنتڕۆڵ بکات.
ئەمە “سیاسەتی تەرمەکان”ی پێی دەوترێت.
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە پەکەکە گەنجانی نەک بۆ زیندوو ڕاگرتنیان، بەڵکوو بۆ ئەوە بەکاریان دەهێنێ تا بازرگانیی سیاسی بە خوێنەکەیانەوە بکات. هەر گەنجێک کە گیان لەدەست دەدات، لە چاوی ئەوان ژمارەیەکە و ئامرازێکی پڕوپاگەندەیە. ژیانی ئەوان هیچ بەهایەکی بۆ پەکەکە نییە. بەڵام ژیانی ئەو ڕۆڵەیە، ڕۆح و گیانی دایکیەتی، هیوای باوکیەتی. سەیرکەن ئەمە خیانەتێکی ڕاستەقینەیە.
پێویستە هەموو کەسێک خاوەندارێتی لە منداڵەکانی خۆی بکات؛ دەبێ خێزانەکان لە پەکەکە بپرسن منداڵەکانی ئێمە لە کوێن؟
بە هەزاران ناو هەن کە پەکەکە لە ساڵی 1990ـەوە دەیانشارێتەوە، کە چارەنووسیان نادیارە. هەروەها زانراوە کە ناوی زیاتر لە هەزاران لاو کە لە دوای هەنگاوی شەمزینان و لە ساڵی 2013 بەملاوە گیانیان لەدەستداوە و هێشتا شاراوەتەوە. پێویست ناکات هەموو ڕۆژێک ئاگر لە ماڵێکی کورد بەربدەیت. مادام کە پەکەکە خۆی هەڵوەشاندۆتەوە، دەبێت بە یەکجار ناوی هەموو ئەو کەسانە ئاشکرا بکات کەوا گیانیان لەدەستداوە. وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانی، دەبێ پەکەکە واز لە بازرگانیی سیاسی بە خوێن و تەرمی لاوانی کوردەوە بهێنێت.
بەڵام بەداخەوە، وادیارە ئێمە دەبێ تا چەند ساڵی داهاتووش هەر گوێمان لە ناوی ئەو کەسانە بێت کە پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان ڕادەگەیەنێت.