فەلسەفەی ئۆجەلان چییە کە بە هەزاران گەنجی کوردی بەکوشتن داوە؟

فەلسەفەی ئۆجەلان چییە کە بە هەزاران گەنجی کوردی بەکوشتن داوە؟

ئۆجەلان لە دیمەشق: “ئەوانەی ناتوانن دوژمنەکانیان تێکبشکێنن، دەبێت بمرن”. ئۆجەلان لە ئیمرالی: “دایکم تورکە و دەمەوێ خزمەتی تورکیا بکەم”.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان 27 ساڵ لەمەوبەر لە مەکتەبی ناوەندیی پەکەکە لە دیمەشق بە گەنجانی کوردی دەگوت: ئەوانەی ناتوانن دوژمنەکانیان تێکبشکێنن، دەبێت بمرن، ئەمە فەلسەفەی منە.

ئەوانەی ناتوانن دوژمنەکانیان تێکبشکێنن، دەبێت بمرن

ئۆجەلان لە وتارەکەیدا بۆ کۆمەڵێک گەنجی کورد لە دیمەشق لە 24ی ئایاری 1998دا وتی: “هەرچەندە دوژمن زۆر گەورەش بێت، بەڵام دەبێ کە مرۆڤ لە دژی ئەو دوژمنە و سووکایەتیکردن و نادادپەروەریە بوەستێتەوە. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت، بەڵام بێگومان ئەمە بۆچوونی من نییە. بەڕای من ئەوانەی ناتوانن دوژمنەکانیان تێکبشکێنن، دەبێت بمرن. ئەمە فەلسەفەی منە”.

بۆچی ئاپۆ فەلسەفەکەی خۆی  لەسەر خۆی جێبەجێ نەکرد؟

بەڕاستی ئەمە فەلسەفەی ئۆجەلانە، ئەمڕۆ 27 ساڵ بەسەر ئەو قسانەی ئۆجەلاندا تێپەڕیوە، ئەمڕۆ ئەم فەلسەفەی ئۆجەلان بۆ هەموو کوردێک ڕوون بووەتەوە، ئۆجەلان نەک هەر دوژمنەکەی تێکنەشکاند، بەڵکوو تەنها ساڵێک دوای ئەم قسەیەی دەستبەسەر کرا و لە یەکەم بەرخۆدانیدا وتی: “دایکم تورکە و من دەمهەوێ خزمەتی تورکیا بکەم”.

لە ڕاستیشدا ئۆجەلان خزمەتی دوژمنی کرد، ئەو بۆ ماوەی 26 ساڵ لە ئیمرالیەوە ئەو خزمەتە دەکات و دواهەمین خزمەتیشی، تەسلیمبوونی موتڵەق بوو. دوای ئەوەی حزبەکەی هەڵوەشاندەوە و پێی گوت: “مۆدێلی ئێوە بەسەر چووە، خۆتان هەڵبوەشێننەوە و چەکەکانتان دابنێن”. بە نەتەوەی کوردیشی گوت: “پێویستتان بە دەوڵەت و فیدراڵیزم و ئۆتۆنۆمی و خۆبەڕێوەبەری نییە، میتۆد و ڕێگاچارەسەر، نەتەوەی دیموکراتیکە”. واتە کەرەم بکەن و لە ناو تورکاندا خۆتان ئاسمیلە بکەن.

باشە..

ئاپۆ بۆچی فەلسەفەکەی خۆی لەسەر خۆی جێبەجێ نەکرد؟

بۆچی بەسەر دوژمندا سەرنەکەوت؟

بۆچی نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت؟

بۆچی گەنجانی کوردی بە کۆمەڵ خستە بەردەست دوژمنی دڕندە و ڕەوانەی مەرگی کردن؟

لە ڕاستیدا فەلسەفەی ئاپۆ فەلسەفەی بەکوشتندانی گەنجانی کورد بوو نەک فەلسەفەیەک بۆ ئەوەی کە ژیانیان پێ ببەخشێت. ئاپۆ خۆی تەسلیم کرد و لە 26 ساڵی ڕابردوودا لە ئیمرالیەوە فەرمان دەدات و پۆل پۆل لاوانی کورد دەخاتە بەرد دەست دوژمنی دڕندە و پێیان دەڵێت کە ئەمە دوژمنی ئێوەیە، ئێمەیە و دەی یاڵا تێکیبشکێنن و ئێوە سەردەکەون، ئەو زۆر بێڕەحمانە کچان و کوڕانی لاوی کورد رەوانەی مەرگ دەکات. ئەو سەرکەوتنەی کە ئەو باسی دەکرد، دەیهەویست لە ڕێگەی منداڵانەوە بەدەستی بهێنێت.

پوستێن ھەمان بەش