شنگال… پۆلیسی عێراق برازای بەرپرسێکی پەکەکە لە شنگال دەستبەسەر دەکات

شنگال... پۆلیسی عێراق برازای بەرپرسێکی پەکەکە لە شنگال دەستبەسەر دەکات

هزاع خەیری دانی بەوەدا ناوە کە کارتی دەنگدانی لە بەرژەوەندی کاندیدەکانی ڕەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆنی سەر بە ملیشیاکانی حەشد کڕیوە.

بڕیارە لە ڕێکەوتی 11/11/2025دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، هێز و لایەنەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی دەنگێکی زیاتر بەدەست بهێنن، ئامادەن هەموو کارێک بکەن. میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەزاران کارتی دەنگدانیان لە هاووڵاتیانی عێراقی کڕیوە و دەیانهەوێت لە ڕێگای ئەو کارتانەوە دەنگی خاوەن کارتەکان بۆخۆیان مکسۆگەر بکەن. جگە لەوەش برازای بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە شنگال، بە تۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدان بۆ یەکێک لە حزبەکانی سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیرکراوە.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” ئاشکرایان کردووە، “هزاع خەیری شەمۆ” کە بە ڕەچەڵەک ئێزیدییە و دانیشتووی شارۆچکەی “گر عوزێر”ی سەر بە بەعاجە و لە ڕێکەوتی 21/9/2025دا لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لە شنگال دەستگیرکراوە و دانی بەوەدا ناوە کە کارتی دەنگدانی لە بەرژەوەندی کاندیدەکانی ڕەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆن کڕیوە. هزاع خەیری ئەندامی پەکەکە و پێشتر وەک شۆفێری ئۆتۆمبێلی مامی “نایف شەمۆ خودێدا”، بەرپرسی ئیدارەی خۆسەری شنگال کاری کردووە.

Share

پوستێن ھەمان بەش