وەزارەتی پێشمەرگە: نزیکەی 9 هەزار پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکرایەوە

وەزارەتی پێشمەرگە: نزیکەی 9 هەزار پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکرایەوە

وەزارەتی پێشمەرگە: باشترکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە کاری لە پێشینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە خشتەی مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەشت هەزار پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکرایەوە، هەروەها دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، لە پێشینەی کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە.

ڕۆژی چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، لە خشتەی مانگی ئەیلوولی 2025، هەشت هەزار و 721 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە داوە، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، لە پێشینەی کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازییە،

هەروەها هەموو هەوڵەکان لەم پێناوەدا بەردەوام دەبن، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرزبکرێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە، داوا دەکات، لە بەرانبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، پێویستە پێشمەرگە وەک هەمیشە لە ئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوام بن.

Share

پوستێن ھەمان بەش