دوران کاڵکان: باخچەلی لە ڕانتخۆرەکانی شەڕە و ناتوانێ ئێمە فریو بدات

دوران کاڵکان: باخچەلی لە ڕانتخۆرەکانی شەڕە و ناتوانێ ئێمە فریو بدات

کاڵکان: “ئێمە بە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە پابەندین و لەسەر ستراتژیی سیاسەتی دیموکراتیک پێداگرین”.

دوران کاڵکان، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە یەکەمین ساڵوەگەڕی پرۆسەی ئاشتیدا ڕەخنەی لە هەنگاوەکانی حکومەتی تورکیا گرت و ڕایگەیاند، دەوڵەت باخچەلی بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە و لە ئاستەنگکردنی پێڤاژۆدا، ڕۆڵی “ڕانتخۆری شەڕ” دەگێڕێت.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، لە یەکەمین ساڵوەگەڕی پڕۆسەی ئاشتیدا لەگەڵ کەناڵی “مەدیا هابەر”دا قسەی کرد و ڕەخنەی لە هەڵوێستی حکومەتی تورکیا گرت.

کاڵکان: باخچەلی لە ڕانتخۆرانی شەڕە

کاڵکان ڕایگەیاند کە لە تورکیا “بازنەگەلێک هەن دژی ئاشتی و دیموکراسین” و وتی: “کەسانێک هەن سوود لە شەڕ و زەخت و ستەم وەردەگرن. ئەوانەی سوود لە خوێن وەردەگرن ڕانتیخۆرن… دروستتریان دەستەواژە بۆ ئەوان ‘ڕانتخۆرانی شەڕ’ـە”.

کاڵکان سەرنجی خستەسەر بڕیارەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە پەکەکە و بڕیارەکانی ئۆجەلانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێکخراوەیی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە ستراتیژی خەباتی چەکدارانەی وەبیرهێنایەوە.

کاڵکان سەبارەت بە بارودۆخی ئۆجەلان وتی، “هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستمی تەجریدی ئیمرالیدا پێکنەهاتووە”.

دۆخی بارمتەگرتن بەردەوامە، یاساکان بەشێوەیەکی قسمی جێبەجێ دەکرێن، بەڵام تەنها تا ئەو ڕادەیە”.

باخچەلی بەڵێنەکانی خۆی لەبیر کردوون

کاڵکان قسەکانی باخچەلیی سەبارەت بە پرۆسەکە وەبیرهێنایەوە و وتی: “لە 1ی تشرینی یەکەم بە نزیکایەتی دەوڵەت باخچەلی ئەم پرۆسەیە دەستی پێکرد. لە 22ی تشرینی یەکەم لەگەڵ کۆبوونەوەی باخچەلی لە پەرلەمان هەنگاوێک نرا و لە 23ی تشرینی یەکەم دا دوای چوار ساڵ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. پرۆسەکە بە ڕاگەیاندراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەو کۆبوونەوەیەدا خێراتر بوو.

بەڵام لە بەرەی دەوڵەتدا هیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نییە. پێدەچێت باخچەلی قسەکانی لەبیر کردبێت کە وتویەتی ‘با لە پەرلەمان قسە بکات، لە ئەنقەرە سیاسەت بکات’.

ئێستاش دەڵێت ‘با لە ئیمراڵییدا لە دۆخی دیلدا ئەم ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات، با بانگەواز لە ڕۆژئاوا بکات’.

کەسێک لە دۆخی دیلدا دەتوانێت چی بکات. لە ژێر سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵییدا دەتوانێت چی بکات؟

ئایا باخچەلی لەبیری کردووە. ساڵێک تێپەڕی. ئایا ئەوانەی گوتیان جێبەجێ کراوە؟ نەخێر.

وەک ئەوەی لەبیری کردبێت مامەڵە دەکات. لە دۆخێکی زۆر دواکەوتوودایە. واتە دەڵێت “ڕێبەری دامەزرێنەر” فریومان دەدات”.

ئاشتی و دیموکراسی بەم شێوەیە نابێت

کاڵکان ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبازە تاکتیکییەکانی دەسەڵات خەریکە پرۆسەکە لاواز دەکات و هێرشەکانی “بازنەی ڕانتخۆر” بەگوڕتر دەکەن و وتی: “ئەوان درێغی ناکەن لە سوکایەتیکردن و بەکارهێنانی زمانی ژەهراوی، ئاشتی و دیموکراسی بەم شێوەیە نابێت”.

کاڵکان دۆخی ئێستای پرۆسەکەی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە ئەوان بە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە پابەندن. کاڵکان هەروەها وتی، “گۆڕین و گۆڕانکارییەکان دەهێنینەدی. پێداگرین لەسەر ستراتیژیی سیاسەتی دیموکراتیک.

با ڕێگە بۆ ئەمە خۆش بکرێت. زەمینەی یاسایی سیاسەت بڕەخسێنرێت، ئێمە وەکو ڕێکخستن بۆ هێنانەدیی پێویستییەکانی ئەمە ئامادەین”.

کاڵکان هەروەها باسی لە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ شەرم شێخی لە ڕۆژەڤی ئاگربەستی غەززەدا کرد.

کاڵکان ئیدیعای ئەوەی کرد کە تورکیا لەبری هاوپەیمانی لەگەڵ کورد “هیوای خۆی لەسەر ئیسرائیل و ئەمریکا هەڵچنیوە” و ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە تورکیا لە پرۆژەی ڕێڕەوی وزە دوورخراوەتەوە، بەڵام هەرچییەک بڵێن قبوڵی دەکات و ڕادەستیان دەبێت”.

پاشان دەبینین چی بەسەر کێدا دێت!

کاڵکان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “بەڵام دۆستی ڕاستەقینە و هێزی ڕاستەقینە لە لای ئەوانە. کورد کۆمەڵگەیەکی 60 میلیۆن کەسییە. کە نەک تەنها لە سنوورەکانی تورکیادا، لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناویندان و هێزێکی هەرە ستراتژیکن.

دەبینین ئەوانەی دەستیان گرتووە و دەڵێن سبەی پشتگیرییان لێ وەردەگرین چییان بەسەر دێنن جارێ دیار نییە.

ئێمە قسەی خۆمانمان وتووە و ئێستاش لەسەر قسەی خۆمانین؛ خراپترین شت لە قوبرس ڕوودەدات. پاشان دەبینین چی بەسەر کێدا دێت”.

Share

پوستێن ھەمان بەش