پەکەکە گیانلەدەستدانی ئەم پۆلە گەریلایەی لە 2017ـەوە شاردۆتەوە

پەکەکە گیانلەدەستدانی پۆلێک گەریلای لە 2017ـەوە شاردۆتەوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

ناسنامەی 8 لاوی دیکەی کورد ئاشکرا کران کەو پەکەکە لە ساڵی 2017دا لە چیای مەتینا لە باشووری کوردستان بەدەست دەوڵەتی تورکیای بەکوشتن داون و هەتا ئەم ڕۆژانەی دوایی هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەمالەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی هەینی 17/10/2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 8 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە زیاتر لە 8 ساڵ لەوەپێش لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، ئەو 8 لاوە کوردە لە مانگی گوڵانی ساڵی 2017دا، لە چیای “مەتینا”ی باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەو کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 8 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ مەحیەددین سەلاحەددین، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.

2ـ نەجمەددین حوسێن، خەڵکی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.

3ـ ئەحمەد چۆلی، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.

4ـ ئەرکان مەحیەددین، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.

5ـ ڕەجەب جەعفەر، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.

6ـ یڵدز محەممەد، خەڵکی شێرناخ لە باکووری کوردستان.

7ـ تاجەددین نەسیم خەڵکی مووش لە باکووری کوردستان.

8ـ ئۆکەش محەممەد، خەڵکی ڕووها لە باکووری کوردستان.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 8 گەریلایەشی بۆ ماوەی 8 ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان فیدای ئاپۆ کرد!.

لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی چارەسەری، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام پەکەکە ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.

بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش