پەکەکە بە ناوی کوردستان فریوی دان و لە پێناو بەهێزکردنی تورکیادا بەکوشتنی دان

پەکەکە بە ناوی کوردستان فریوی دان و لە پێناو بەهێزکردنی تورکیادا بەکوشتنی دان

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پەکەکە ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2018دا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە هەتا چەند ڕۆژ پێش هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەمالەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی دووشەممە 20/10/2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە زیاتر لە 7 ساڵ لەوەپێش بەکوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، ئەو 6 لاوە کوردە لە مانگی ئاداری ساڵی 2018دا، لە چیاکانی باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەو کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 6 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ جانسۆ ئوردوو، خەڵکی ئاگری لە باکووری کوردستان.

2ـ زیلان ئاڤشار، خەڵکی ئەردەخان لە باکووری کوردستان.

3ـ فرات عەبدولعەزیز، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.

4ـ سەرکان شەهابەددین، خەڵکی مووش لە باکووری کوردستان.

5ـ شاهۆ قاسم، خەڵکی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

6ـ سوات کایا، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 6 گەریلایەشی بۆ ماوەی 7 ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان فیدای ئاپۆ کرد!.

لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.

بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش