هاتیمۆغلاری داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد کە هەنگاوی جددی بنێت بۆ چارەسەری

هاتیمۆغلاری داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد کە هەنگاوی جددی بنێت بۆ چارەسەری

دەم پارتی: “تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی سەد ساڵە و کۆتاییهێنان بە پێکدادانێکی 50 ساڵە، ‘دەرفەتێکی مێژوویی’ لەبەردەمدایە”.

تولای هاتیمۆغلاری هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی حیزبەکەیدا لە پەرلەمان قسەی کرد و داوای لە حکومەت کرد کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد هەنگاوی جیددی بنێت. هاتیمۆغلاری دەستنیشانی کرد کە تورکیا “دەرفەتێکی مێژوویی” بۆ چارەسەری لەبەردەمدایە.

هاتیمۆغلاری لە وتارەکەیدا، سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی بۆ ئامەد و ئاخاوتنی چەن وسەیەک بە زمانی کوردیی وەک هەنگاوێکی “زۆر گرنگ” ناو برد و ئەو پرسیارەی هێنایەگۆڕێ: “ئایا ئەم دەستپێشخەرییە هیچ زیانێکی بە زمانی تورکی گەیاند؟ ئایا وڵاتەکە دابەشبوو؟ نەخێر، بەپێچەوانەوە، بەم هەنگاوە کۆمەڵگە و دیموکراسی سەردەکەون و ئەوانەش کە لەسەر بنەمای نژادپەرستی سیاسەت دەکەن، شکست دەخۆن”.

“دەبێت حکومەت هەنگاوی جددی بنێت”

هاتیمۆغلاری جەختی لەسەر گرنگی گرتنەبەری هەنگاوی کۆنکرێتی کردەوە و لە درێژەدا گوتی: “ئەوانەی ئەم هەنگاوانەیان ناوێت، هەموو پاشەکشەیەک لە پرۆسەکەدا، ئازایەتی ئەوەیان پێدەدات کە دژایەتی پرۆسەکە بکەن، بۆیە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی هەموو کەس ڕوونن. پێویستە دەسەڵاتداران و دەوڵەت هەنگاوی جددی بگرنەبەر، لە چاکسازی یاساییەوە دەستپێبکەن و بە خێرایی ڕێوشوێنێک بگرنەبەر کە متمانە بخوڵقێنێت”.

“دەرفەتێکی مێژووییە”

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە کە دروستکردنی کۆمیسیۆنێکی تایبەت بە داڕشتنی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی، متمانە بەهێز دەکات و ڕێگە بۆ سەرکەوتن خۆش دەکات. هاتیمۆغلاری وتی: “تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی سەد ساڵە و کۆتاییهێنان بە پێکدادانێکی 50 ساڵە، ‘دەرفەتێکی مێژوویی’ لەبەردەمدایە، بۆیە دەبێت ئەم پرۆسەیە کاری بۆ بکرێت”.

Share

پوستێن ھەمان بەش