سەربەخۆیی کوردستان نزیکتر بۆوە!!!

نەتەوەی کورد لەم هەڵبژاردنەدا ڕایگەیاند کە دەیهەوێت ئاڵای کوردستان لە پاڵ ئاڵاکانی جیهاندا بشەکێتەوە.
✍️ بووبێ ئەسەر
ھەگەر ئەم دخوازین ببین دەولەت
دڤێت ئەم ب ھەڤرە بن وەکە ملەت
ئەو کەسێن دبێژن مە تونە دەرفەت
بلا روونێن ل مالا خوە نەبن عیبرەت
ئەی میللەتی بێ دەوڵەت!!!
تۆ بەشێوەیەکی دیموکراتیک دەنگی ڕەوای خۆتت بەو لیستەیە دا کە ئێوەی کردووە بە خاوەن ڕێگا و ڕێبازێکی وەها کە ئیدی تۆ لەناو ناچیت و سەد ساڵە لە پێناو مافە ڕەواکانی تۆدا خەبات دەکەیت.
ئێوە بۆ ئەوە دەنگتان بە لیستی 275 داوە تا لە باشووری کوردستان دەوڵەتی سەربەخۆی خۆتان هەبێت. بۆ ئەوەی بەرگری لە مافە ڕەواکانت بکات. چونکە بەبێ دەوڵەت ناتوانیت خاوەنی خۆت بیت و خاوەن هیچ شتێکیش نابیت. تۆ بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆت و هەبوونی خۆت بکەیت، دەنگت بە خۆت داوە.
چونکە ئەم لیستە، دەتکاتە خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە باشووری کوردستاندا. ئەم لیستە، لە سایەی دەنگی ئێوەدا، دەبێتە خاوەن هێزێکی وەها کە لەهەمبەر دەوڵەتی عێراقدا توانای بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی ئێوەی دەبێت. هەر بۆیە گرنگ بوو ئەم لیستە زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا بۆ ئەوەی بە هێز و تواناوە بەرگری لە مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد لە عێراقدا بکات.
ئەم لیستە بەرگری لە مافەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا دەکات. ئەم لیستە دەبێتە هێز و قووەت لە هەمبەر داگیرکەراندا کە ئیدی نەتوانن زوڵم و زۆرداری لە نەتەوەکەی تۆ بکەن.
ئەی میللەتی بێ دەوڵەت!!!
زۆر گرنگ بوو لەم هەڵبژاردنەدا داواکاری بناغەی ئەم ڕێبازە پیرۆزە سەرۆک بارزانی بوو کە یەک ملیۆن دەنگ بوو. بەم دەنگە گەرەنتی ئەوە دەکەن کە سەرۆک بارزانی بە ئاسانی دەتوانێت لەگەڵ دەوڵەتاندا دانوستاندن بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ بکات.
بە سەرکەوتنی ئەم لیستە دەستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی زیاتر بەهێز دەبێت بۆ ئەوەی کە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بە ئاسانی بەرگری لە دۆزی گەلەکەی بکات و لە هەموو دانوستانە دیپلۆماسییەکانیدا، دۆزی مافی سەربەخۆیی گەلەکەی بوروژێنێت.
بە سەرکەوتنی ئەم لیستە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هێز و دەسەڵاتێکی گەورە لەسەر بنەمای هزری نەتەوەیی، باشووری کوردستان بپارێزێت و ئاوەدانی بکاتەوە.
ئەی میللەتی بێ دەوڵەت!!!
ئێوە لەم هەڵبژاردنەدا ڕاتانگەیاند کە دەتانهەوێت ئاڵاکەتان لە نێو ئاڵاکانی جیهاندا ببینرێت. بۆیە ئێوە بە هێزێکی زۆر و پاڵپشتییەکی زۆرەوە، لیستی کورد و کوردستانتان سەرخست. ئێوە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی دیموکراتیکی خۆتان بەکارهێنا بۆ ئەوەی بیکەنە دەنگی نەتەوەکەتان لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا.
ئەی میللەتی بێ دەوڵەت، بە مومارەسەکردنی مافی دیموکراتیکی خۆت، دەنگی نەیارانت لە گوێی کورد دەرهاویشت کرد، کە دەنگی خێر نەبوون. ئێوە بەم دەنگدانە هەوڵتاندا کە ئەو کەسانەی نیشطمانەکەیان حخۆش دەوێت بە ئاسانی بتوانن بدوێن و بنووسن و لە پێناو پێشکخستنی وڵاتەکەی خۆیاندا ببنە چەخماخەیەک بۆ ئەوەی هێدی هێدی دڕ بەو شەوەزەنگە بدەن کە وڵاتەکەیانی داگرتووە.
ئەی میللەتی بێ دەوڵەت!!!
بە دەنگە بەنرخ و دیموکراتیکەکانتان ڕێگریتان لە کۆچکردنی گەنجان بۆ وڵاتانی ئەوروپایی کرد. بۆ ئەوەی ئێستا ئیدی بتوانن وڵاتی خۆیان ئاوەدان بکەنەوە. ئەم دەنگە بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی زۆر گرنگ بوو، ئێوە وەک نەتەوەیەک ئەرکی خۆتان بەجێ گەیاند.
ئەو میللەتە بێ دەوڵەت، گرنگ بوو ئێوەش بە دەنگی دیموکراتیکی خۆتان دەستی سەرۆک بارزانی بەهێزتر بکەن بۆ ئەوەی ئەویش داوا و دەنگدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بە بیر دۆست و دوژمن بهێنێتەوە. چونکە کاتی ئەوە هاتووە کە سەرۆک بارزانی، بەو کلیلەی کە ئێوە لە سایەی دەنگدانتان بۆ ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنی ئێستا پێتان بەخشیوە، دەرگا بەڕووی کوردستانێکی سەربەخۆدا بکاتەوە…
بارزانیەکان بە خەباتی چەکدارانەی سەد ساڵەیان، ویستی گەلەکەیان بەدیهێناوە. ئێوەش بەدەنگی دیموکراتیکی خۆتان، ویستی سەرۆک بارزانی و تێکۆشەرانی بارزانیتان جێبەجێ کرد.
ئەی میللەتی بێ دەوڵەت، مەترسن و دڵخۆشبن کە ئیدی ئێوەش دەوڵەتی سەربەخۆی خۆتان دەبێت. ئیدی ئاڵاکەتان لە نێو ئاڵاکانی جیهانیدا بەرز دەبێتەوە و دەشەکێتەوە.
ئەی میللەتی بێ دەوڵەت، سوپاس بۆ ئێوە کە خواستی سەرۆک بارزانی و هەر چوارپارچەی پارچەکانی کوردستانتان بەجێ گەیاند.
بژی کورد، بژی کوردستان