د.فایق گوڵپی: پێیان وتم “دژی بارزانی کاربکە، تۆ بە قاسم سلێمانی دەناسێنین”

لە سلێمانی، پەکەکە و یەنەکە بە هاوکاری حەشدی شەعبی ستراتیژییەکی هاوبەشیان بۆ لەناوبردنی هەولێر داڕشت.
دکتۆر فایق گوڵپی، کەسایەتییەکی دیاری باشووری کوردستان، بەشداریی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کرد و لێدوانی گرنگی دا. گوڵپی ئاماژەی بەوەدا کە لە بەرامبەر کارکردن لەدژی بارزانیدا، بەڵێنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی پێدراوە و تەنانەت پێیان گوتووە کە ئەو بە قاسم سلێمانی دەناسێنرێت.
دکتۆر فایق گوڵپی پزیشکێکی دانیشتووی شاری سلێمانییە بەڵام هاوکات لە چالاکی سیاسی و فیکریشدا بەشداری دەکات. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشداریی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کرد و لەوێدا بەشێک لەو پێشنیازانەی ئاشکرا کرد کە لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016 بۆی کراون. د.گوڵپی باسی لەوە کرد کە ڕێکخراوێکی بە ناوی “ئەکادیمیای سیاسەتی دیموکراتیک” دامەزراندبوو. گوڵپی ڕایگەیاند، بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی بۆ ڕێکخراوەکەی، سەردانی سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکنی باشووری کوردستانی کردووە و تیشکی خستە سەر یەکێتی نیشتمای کوردستان (یەنەکە) و گوتی: “لە سەردانەکەیدا ئەو ئۆفەرەیان پێشکەش کردوە کە ئەگەر لە دژی بارزانی کار بکات، هەموو دەرگاکانی بۆ دەکرێتەوە”.
گوڵپی گوتی: لە ساڵی 2016-17 ڕێکخراوێکم دامەزراند، ڕێکخراوێکی ڕووناکبیری بوو، ناوی ئەکادیمیای سیاسەت و ڕامانی دیموکراتیک بوو. لەو کاتەدا سەردانی زۆر لایەنمان کرد و داوای هاوکاریمان لە یەکێتی و حیزبەکانی دیکەش کرد، ئەوەمان ڕوون کردەوە کە ئەم ڕێکخراوە پەیوەندیی بە هیچ حزبێکەوە نییە، بەڵکو ڕێکخراوێکی گشتییە کە بەمەبەستی پێشخستنی ڕامانی سیاسی لە کوردستاندا دامەزراوە. من چوومە لایان و ئەوانیش بە میان گوت: “ئەگەر تۆ لە دژی مەسعوود بارزانی کار بکەیت، ئێمە هەموو شتێکت بۆ دەکەین، تەنانەت بە قاسم سلێمانیشت دەناسێنین”.
گوڵپی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ” من هێشتاش وەڵامی ئەوانم نەداوەتەوە”. بەم شێوەیە هەڵوێستی خۆی دەربڕی.
کێ ئەم پێشنیازەی بە گوڵپی دابوو؟
گوڵپی کەسێکی نزیکە لە پەکەکە و هاوکات پەیوەندیی لەگەڵ یەنەکەشدا هەیە. بۆیە بە پێویستی نابینێت بۆ ستایش کردنی پەدەکە ئەو قسانە بکات.
کاتێک سەیری وتارەکەی گوڵپی و ئەو قۆناغە دەکەین، بە ڕوونی دەردەکەوێت کە یەنەکە ئەو پێشنیازەی بە گوڵپی کردووە. ئەمەش لەبەرئەوەی کە یەنەکە تاکە ڕێکخراوی خاوەن هێزە لە سلێمانی و دەتوانێ ئەو پێشنیازە بکات. لەو کاتەدا قاسم سلێمانی ڕۆژانە یەنەکەی ئۆرگانیزە دەکرد.
ئەو “بزاڤە دژە بارزانی”یەی کە لە ساڵی 2016دا دەستی پێکرد و ئەو هێزانەی کە لە پشتیەوەن
لێدوانەکانی گوڵپی بە تایبەتی لەبەر ئەوە گرنگن، کە سەرنج دەخاتە سەر ئەو “ناوەندی دژە ـ پەدەکە و بارزانی”یەی کەوا لە ساڵی 2014 بەملاوە دەستی پێکردووە. هەروەها بە ڕوونی دەسەڵاتی پشت ”بزووتنەوەی دژە بارزانی” ئاشکرا دەکات کە لەو کاتەدا لە لایەن یەنەکە و پەکەکەوە دەستی پێکردبوو. دوای ئەوەی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە لە ساڵی 2012دا نەخۆش کەوت، ئیدی یەنەکە بە تەواوی بوو بە بووکەڵەی و پاشکۆی ئێران.
دوای ئەوەی جەمیل بایک لە مانگی ئابی 2013دا وەک هاوسەرۆکی کەجەکە دەستنیشان کرا، پەکەکە ڕازی بوو کە وەکوو بەشێک لە ئەجێندای ئێران کار بکات. هەروەک پێشتر لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە، قاسم سلێمانی لە ساڵی 2016دا لەگەڵ جەمیل بایک سەرۆکی ئەوکاتی پەکەکە و هاوسەرۆکی کەجەکە کۆبووەتەوە، ڕێک وەکوو ئەوەی کە د.گوڵپی ئاماژەی پێکردوە. بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، کۆبوونەوەکە لە شاری سلێمانی ئەنجامدرابوو. لە سلێمانی، پەکەکە و یەنەکە بە هاوکاری حەشدی شەعبی ستراتیژییەکی هاوبەشیان داڕشت بۆ نەهێشتنی هەولێر و دەیانویست لە ڕێگەی فشاری هەمەلایەنەوە بزووتنەوەی بارزانی ناچار بە تەسلیمبوون بکەن.
قاسم سلێمانی لە ساڵی 2020دا کوژرا، بەڵام شێوازەکانی تا ئەمڕۆش بەردەوامن. پەلاماردرانی هەولێر بە مووشەکی ئێران و میلیشیا عێراقییەکان و هێرشی دۆرۆنییەکان یەکێک لەو پیلانانە بوون کە بۆ لەناوبردنی هەولێر دانرابوون. هێرشەکانی مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەکانی غازی کۆرمۆر و بەتایبەت هێرشەکەی 29ی نۆڤومبەر و ئەو ئاژاوەیەی کە پاڵاوگەی نەوتی لانازی لە قەزای خەباتی سەر بە هەولێر کردە ئامانج، کە لەلایەن یەنەکە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە بە کەڵک وەرگرتن لە بەشێک لە ئەندامانی عەشایەری ناوچەکە ئەنجامدرا، هەموویان بەشێک بوون لەو پیلانە تێکدەرانەیە.
ئەو سیاسەتە تا ئەمڕۆش بەردەوامە. بۆ تێگەیشتن لە بنچینەی هێرشەکانی ساڵی 2025ی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ئەو ئاژاوەگێڕیانەی کە لە گوندی لاجان ئەنجامدران و هەوڵیاندا لە پشت عەشیرەتی هەرکیەوە خۆیان بشارنەوە، زۆر گرنگن. لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییدا پێویستە زۆر قووڵ و بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
ئەو ڕێکخراوەی گوڵپی دایمەزراند سەر بە کێ بوو؟
وەک دەزانرێت، گوڵپی لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2010 وەک سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتیکی کوردستان “پەچەدەکە” (PCDK) کاری دەکرد، کە لە لایەن پەکەکەوە لە باشووری کوردستان دامەزرابوو، واتە لقی باشووری کوردستانی پەکەکە بوو. دوای ساڵانی 2003 بۆ 2010، بە هۆی دوورکەوتنەوەی پەکەکە لە ڕێبازی کوردایەتی و فشاری کادیرانی پەکەکەوە، ئیدی نەیتوانی کار بکات و دەستی لە کار کێشایەوە. سەرەڕای ئەمەش گوڵپی هەرگیز پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە نەپچڕاند. لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەی کە لە ساڵی 2015 لە سلێمانی دەستیپێکرد، پەکەکە داوای کرد کە گوڵپی ئەکادیمیایەک دابمەزرێنێت و ناوی بنێت “ئەکادیمیای زانستە سیاسییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان”، بەڵام بەهۆی هەندێ هەلومەرجەوە ناوەکەی گۆڕدرا.
ئەو ئەکادیمیا سیاسییەی کە گوڵپی باسی دەکات، ڕێکخراوێکی سەر بە پەکەکەیە، بەڵام دوای ئەوەی پەکەکە لە ڕێگەی ئەم ئەکادیمیایەوە پەیوەندیی لەگەڵ زۆر بازنەدا دروستکرد، ئیدی ئەو ئەکادیمیایەی هەڵوەشاندەوە.