Skip to content
خەونی من و دۆخی پەکەکە

“ئەوانەی دوژمنی کوردن هەرگیز نایانهەوێت کورد مافی هەبێت، پێویستە گەلی کورد بزانن کە ئەم پڕۆسەیە لە بنەڕەتدا بۆ لەناوبردنی کورد و بەهێزکردنی تورکیایە”.
بووبێ ئەسەر
خەونێکم بینی کە خواجە خزر هاتە لام و وتی: بووبێی بەڕێز! تۆ و زۆرێکی وەک تۆ ئازاری خۆتان ئەدەن و ڕیسک ئەکەن و ماندوو نەناسانە لەسەر پەکەکە دەنووسن، بەڵام پەکەکە هەرگیز ئامادە نیە کە لە پێناو کورد و کوردستاندا ئازار بکێشێت، چونکە لە ئەساسدا بۆ لەناوبردنی هەموو هێژایەتییەکانی کورد و کوردستانیان دامەزراوە. چونکە پەکەکە لە ڕاستیدا ڕێکخراوێکی داگیرکەرانە. من ویستم ڕاستی ئەم بابەتەتان پێ بڵێم بۆ ئەوەی ئێوەش لەناو خەڵکدا بڵاوی بکەنەوە.
منیش کنجکاو بووم و گوتم: فەرموو، گوێت لێدەگرم. من دەبێ چی بە خەڵک بڵێم؟
– پێش هەموو شتێک دەبێت کورد بە باشی تێبگەن و ئیقناع بن کە پەکەکە هەرگیز نەیویستووە و نایهەوێت کار و خەبات بۆ کورد بکات. هەموو کار و هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی کۆماری تورکیا و پاراستنی سنووری هێزە داگیرکەرەکانە.
– دەتوانن کەمێک ڕوونی بکەنەوە کە ئەوان زیاتر لە 30 ساڵ شەڕی چەکدارییان بۆ چی کردووە؟ مەگەر نەیاندەگوت هەر چوار پارچەی کوردستان خڵاس دەکەین؟
– بەڵێ، بەڵام ئەو خڵاسکردنەی کە داوای دەکرد، ئازادی و ڕزگاریی کورد و کوردستان نەبوو. بە واتایەکی تر دەیانویست بڵێن ئێمە کورد لەناو دەبەین، خڵاسیان دەکەین نەک ئەوەی کە کورد ئازاد بکەین. بەڵام کورد لەوە تێنەگەیشت. چونکە شەڕەکەیان بۆ وێرانکردن و کاولکردنی کوردستان بوو، بۆ گۆڕینی جوگرافیای کوردستان بوو. ئەگەر ئەو شەڕە نەکرابا، ئەوەندە کوردی نەتەوەپەروەر و وڵاتپارێز نەدەکوژران و کوردستان ئەوەندە وێران و چۆل نەدەبوو، گەلی کورد ئەوەندە ئاوارەی شەقام و کۆڵانی شارەکانی تورکیا نەدەبوو.
-هەمممم، باشە. خواجە خزر، بەڵام کاتێک ئەمە بەخەڵک دەڵێیت باوەڕی پێناکەن و هێرش دەکەنە سەر ئەو کەسانەی کە لەسەر ئەم دۆخە قسە دەکەن و دەنووسن. ئێوە لەسەر دۆخی ئەم پرۆسەی ئاشتییە چی دەڵێن و چۆنی دەبینن کە ماوەیەکە دەستی پێکردووە؟
– خەڵکی نەزان عاقڵیان لە چاویاندایە. ئەوان هەرچیەک کە بە چاو بیبینن بڕوای پێدەکەن، بە واتایەکی تر عەقڵ کار ناکات. ئەو پرۆسەیەی کە (پێدەکەنێت) باخچەلی دەستی پێکردووە، بۆ لەناوبردنی گەلی کوردە. چونکە خوێنی خوێنی عەودەڵای سەرۆکی پەکەکە و باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە مێژە پێمان دەڵێن کە ئەوان لە یەک خوێنەوە هاتوون. لە ڕاستیدا کورد نازانێت پەکەکە لەلایەن باخچەلی و عەبدوڵڵا [ئۆجەلان] و بە پشتیوانی دەوڵەتی قووڵی تورک دامەزراوە و بەڕێوە دەچێت. چەک و ئابووریی پەکەکە لەلایەن دەوڵەتەوە دابین کرابوو. ئەم چیرۆکێکی دوور و درێژە.
ـ باشە، ئایا ئەم پرۆسەیە کە دەڵێن پرۆسەی ئاشتییە، تۆ چۆنی شرۆڤە دەکەیت؟ واتە بەڕای تۆ گرنگییەکەی چییە؟
ـ گرنگییەکەی بۆ بەهێزکردنی تورکیایەکی بەهێز و گەورە هێژایە. پێویستە بزانرێت ئەوانەی دوژمنی کوردن هەرگیز نایانهەوێت کورد مافی هەبێت. بۆیە پێویستە گەلی کورد بزانن کە ئەم پڕۆژەیە لە بنەڕەتدا بۆ لەناوبردنی کورد و بەهێزکردنی تورکیایە. وەک پێشتر وتم عەودەڵڵا و باخچەلی لە ڕووی خوێنەوە بەیەک دەگەن. هەروەها پەرڤین بوڵدانیش بە ڕەچەڵەک عەرەبە. هاوسەری سەرۆک کۆماری تورکیاش عەرەبە، خوێنی ئەو دووانەش یەکێکە و خوێنی کورد لە دەماریاندا نیە. هەر بۆیە ئەوانەی کە بڕیار لەسەر مافی کورد دەدەن، غەیرە کوردن. چ سوودێکی بۆ کورد دەبێت؟ بە واتایەکی تر دوا خاڵی من ئەوەیە کە غەیرە کوردەکان هەرگیز نایانهەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت. هیوادارم تێبگەین کێ پێشەنگایەتی ئەمە دەکات. کورد پێویستە بیر لەوە بکاتەوە کە ئەم پرۆسەیەی بەناوی ئاشتییەوە دەستی پێکردووە، لە بنەڕەتدا بۆ لەناوبردنی کوردە.
ـ سپاس و ماڵت ئاوەدان بێت خواجە خزری هێژا، باشە پەکەکە چەکی داناوە، دۆخی سەرکردە و گەریلاکانی چۆن دەبێت؟ خواجە هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا و وتی:
ـ بەپێی قەناعەت و باوەڕی من زۆربەی گەریلاکان دەگەڕێنەوە ماڵی خۆیان واتە تورکیا و دەبنە پارێزەری کۆماری تورکیا، وەک پۆلیس و عەسکەر و هتد… لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە لە لایەن عەبدوڵڵا و باخچەلی کە دوو کەسی هاوخوێنن، هەر ئەوە بوو، ئەم فیلمە درێژە بەم شێوەیە کۆتایی دێت….
ـ باشە سەرکردەکانی پەکەکە چی دەکەن؟ چارەنووسیان چی دەبێت؟
ـ لەخۆیدا ئەوان هەموویان زەلامی دەوڵەتی تورکن و دەیانبەن بۆ ئیمرالی و لەوێ کۆشک و تەلاریان بۆ دروست دەکەن. ڕەنگە کۆچبەریش بن بەڵام لەوێ لە ژیانێکی خۆش و بێ ترسدا دەژین. هەموویان بە ڕێگەی “دیموکراتیک” پرۆژەی لەناوبردنی کورد ئامادە دەکەن. ئەوان لە ڕێگای “دەم پارتی” یان حیزبێکی دیکەی دەوڵەتەوە کە عەبدوڵڵا دایدەمەزرێنێت، کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک دەکەن بە تورکی باش.
ـ سپاست دەکەم خواجەی هێژا. ئەگەر کورد لێی تێبگەن، قسەی باشت وت. قسەی کۆتاییت بۆ کوردان چییە؟
– کورد دەبێت یەکێتی خۆی بنیات بنێت. بڕۆنە سەر شەقامەکانی وڵات و بە ڕوونی ئەم دۆخە بخەنە ڕوو. ئەوان لە ڕێگەی دیموکراسییەکی هاوبەش و بە دەسەڵات و هێزێکی گشتییەوە نە وەک دیموکراسییەکەی عەودە [ئۆجەلان] جێبەجێی بکەن و بۆ ئەوروپیەکان باسی بکەن. کاتی دەوێت بەڵام ڕۆژێک شتە ڕاستەکە زاڵ دەبێت و سەردەکەوێت.