کوردستان خاکی کورد و کوردستانیانە!

کوردستان خاکی کورد و کوردستانیانە!

دەوڵەتی بەربەرییەتی تورک لەگەڵ هێزە تیرۆریستییەکان لە سووریا، پاکتاوێکی نەتەوەیی دژی گەلی کورد دەستپێکردووە.

✍️ شەیخمۆس ئۆزەنگین

ئەو دەوڵەتانەی کە خاکی نەتەوەی کوردیان داگیر کردووە، دەبێ زۆر باش بزانن ئەگەر کوردێک بە تەنیا لەسەر زەوی بمێنێتەوە، داوای زێدی خۆی دەکات.

با دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان کە بە توندوتیژی و ستەم و قڕکردن و جینۆساید و کۆمەڵکوژیی، سیاسەتی دڕندانەی خۆیان بەرامبەر بە کورد بەڕێوەدەبەن، پێویستە قسەکانی من وەکوو گوارەیەک لە گوێی خۆیان بکەن و بە جددی وەریگرن.

ماوەیەکی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاپەڕین لەدژی فەرمانڕەواکانی دیکتاتۆری داگیرکەری ئێران بەردەوامە. دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش بریندار و زیندانی کراون. دەسەڵاتدارانی ئێران بە هەموو هێز و بە هەموو شێوازە قێزەونەکانیان، پەلاماری چالاکانی ئازادی دەدەن.

وڵاتانی وەک ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا لە بەرامبەر ئەم بەربەرییەی دەوڵەتی ئێران بێدەنگن. ئەم دۆخە هەم دڵتەزێنە و هەم مەترسیدارە.

دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا، دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) ـ کە لە هێزە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، قاعیدە، بەرەی نوسرە و سوپای ئازادی سووریا پێکهاتووە ـ دەسەڵاتی دیفاکتۆی لە دیمەشق گرتە دەست. هەموو جیهانی شارستانی دان بەو هێزانەدا دەنێت، بەڵام ئەمریکا کەسێک بە ناوی ئەحمەد ئەلشەرع (جۆلانی) ـ کە بڕی 10 ملیۆن دۆلار خەلاتی لەسەر دانابوو ـ خەڵاتەکەی لابرد و وەک “دامەزرێنەری سووریایەکی نوێ” دەستنیشانی کرد، پەیوەندیی لەگەڵ دامەزراند و بانگهشیشتی کرد بۆ کۆشکی سپی و بە گەرمییەکی زۆرەوە پێشوازیی لەم بکوژە کرد. هەموو هێز و کەسایەتییە هەستیارەکان بەم شتە سەریان سوڕما!

دیسان ئەمریکا بۆ بنیاتنانی “سووریای نوێ”، دەوڵەتی بەربەرییەتی تورک ـ کە دوژمنی نەتەوەی کوردە ـ پشتیوانی و هاوکاریی جۆلانیی کرد بۆ دامەزرانی حکوومەت لە سووریا! ئەمەش مانای ئەوەیە کە تۆ بەرخەکان بە گورگی هار دەسپێریت!

وەک دەزانین دەوڵەتی تورک لە نێو ئەم هێزە توندڕەو و مرۆڤکوژ و تیرۆریستیانەدا دەسەڵاتێکی گەورەی هەیە. بەگوێرەی زانیارییە بەردەستەکان، تورکیا 30 هەزار چەکداری ئەو هێزانە لەسەر خاکی سووریا بەڕێوەدەبات و پڕچەکیان دەکات و بە پێدانی چەکی قورس دژ بە درووزەکان و جولەکەکان و کورد بەکاریان دەهێنێت.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان کرد بە پاکتاوی نەتەوەیی دژ بە گەلی کورد لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب. ئەم هێزە توندڕەوانە بە سەرۆکایەتی چەکدارانی میلیشیاکانی دەوڵەتی تورک – بە چەکی دەوڵەتی بەربەرییەتی تورکەوە – لە بە چەکی قورس دەستیان بە هێرشکردنەسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب کرد. ئەم هێزانە کە جینۆسایدی کوردیان کردووە بە ئەرکی خۆیان، لە مزگەوتەکانیاندا کورد وەک “گەلێکی کافر” پێناسە دەکەن و “کوشتنی کورد” وەک واجبێکی ئایینی ئیسلام دەخەنەڕوو. ئەم شێوازە لە میتۆدە بەربەریەتەکانی تورکەکانە و بەم بانگەوازانە دەیان جار لە خاکی کوردستان کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە.

دەوڵەتی بەربەرییەتی تورک لەگەڵ هێزە تیرۆریستییەکان لە سووریا، پاکتاوێکی نەتەوەیی دژی گەلی کورد دەستپێکردووە. ئەو تیرۆریستانەش کە تورک پەروەردە و خاوەنداریەتییان دەکات، چەکیان پێدەدات و دژی کورد بەکاریان دەهێنێت، لە هەمان مەلەفی تورکە بەربەریەکاندان. کوردینە لە دژی ئەم بەربەریانە، یەکبگرن.

واز لەو سیاسەتانە بێنن کە خزمەت بە دوژمن دەکەن و کارەساتەکانی دوژمن لەسەر کورد ئاسان دەکەن.

ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا، باکوور-باشووری کوردستان هی تۆیە، ڕۆحی تۆیە، برای تۆیە.

تورک و عەرەب و فارس دەستیان بە خوێنی تۆ سوور بووە و دوژمنی ئێوەن!

کورد دەبێت ئەم ڕاستییە ببینێت و واز لەو کەسانە بهێنێت کە گۆیا بەناو “سەرۆکی کوردن” و هەوڵی بەکۆیلەکردنی کورد دەدەن.

ئەمڕۆکە ڕۆژی ئەم هۆشیاریەیە:

کوردستان یەک وڵاتە.

ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە،

باشوور و باکوور راکە.

Share

پوستێن ھەمان بەش