دوو وێنەی جیاواز، دوو هاوپەیمانی جیاواز، دوو ئامانجی جیاواز، دوو ستراتیژی جیاواز لە یەک ڕۆژدا

لە هەولێر وێنەی هەڵوێستی نەتەوەیی و یەکیەتیی کورد و لە سلێمانیش ڕاستی خیانەتێکی مێژوویی کورد بینرا.
ڕێکەوتی 17ی ژانیڤەری، ڕۆژێک دەبێت کە لە مێژووی ئەم دواییەی کورددا زۆر باسی لێوە دەکرێت. لە 17/1/2026دا دوو کۆبوونەوەی سیاسی جیاواز لە کوردستان بەڕێوەچوون. ئەم دوو دیدارە جیاوازە بە ڕوونی ئەو دووڕێیانەیان ئاشکرا کرد کە دۆخی ئێستای سیاسەتی کوردی تێدایە. ئەم دوو دیدارە کە لە یەک ڕۆژدا لە یەک جوگرافیا ئەنجام دران، لە بواری ئامانج و دیدگا و نوێنەرایەتیدا، تەمسیلی دوو هێڵی دژبەیەکیان دەکرد.
وێنەی یەکێتی نەتەوەیی کورد و ئایندەی کوردستان
وێنەی یەکەم لە 17ی ژانویە، وێنەی کۆبوونەوەیەکە کەوا لە شاری هەولێری پایتەخت پێکهات و لە لایەکی مێزەکەدا شاندی کورد دانیشتببوو. لە لای چەپی سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، لە لای ڕاستیشەوە جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) بوو. هەروەها محەمەد ئیسماعیل، سەرۆکی ENKS، و ڕۆناهی عەفرین و ڕۆژهەڵات عەفرین لە شاندی ڕۆژئاواش لە لایەنی کوردی سەر مێزەکە بوون. سەرۆک بارزانی بە هەر دوو ئەرکی میواندار و ناوبژیوان و وەکوو سەرۆک و مەرجەعی کورد لەسەر مێزەکە دانیشتبوو.
ناکۆکی حزبی، قسەکانی ڕابردوو؛ هەموو شتێک لەلایەک دانرا. تەوەری گفتوگۆ، ئایندەی ڕۆژئاڤا و چارەنووسی کورد لە سەدەی 21دا بوو. ئەو کۆبوونەوەیە، ڕاگەیاندنی ئیرادە بوو سەبارەت بە چارەنووسی هاوبەشی جوگرافیای دابەشکراوی کوردستان و ڕەمزی بەرخۆدانی کوردان بوو لە دژی هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی نەتەوەی کورد.
نەک هەر کورد، بەڵکوو هەم دۆست و هەم دوژمن چاویان لەسەر ئەم دیدارە بوو. بارزانییەکان هەوڵی شکستپێهێنانی گەمەی دژە کوردیان دەدا. دەوڵەتی عێراق قەڵس بوو لەوەی کە هەولێر و ڕێبازی سیاسیی بارزانی لە قۆناغێکی مێژوویی ئاوا گرینگدا بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ. دەوڵەتی تورکیش لە سەرۆک بارزانی عاجز بوون، چونکە خەریکی پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی پاشماوەکانی داعش بوو.
کورد نەیدەویست لە سەدەی 21دا هاوشێوەی سەدەی بیستەم بژین و بارزانی پیشەنگایەتیی ئەو هەوڵەی دەکرد، بۆیە لە بارزانییەکان تووڕە بوون، لە کۆبوونەوەی کورد لەگەڵ یەکتر قەڵس و تووڕە بوون.
لە لایەکی ترەوە لە سلێمانی، وێنەی کەسانێکی دیکەش هەبوو کە لە بارزانیەکان قەڵس بوون.
پایەکانی هاوپەیمانی دژە ـ کورد و وێنەی خیانەت
شوێنی وێنەی دووەم کە لە 17ی ژانیڤەریدا گیراوە، سلێمانی بوو. لە وێنەکەدا دوو کەس هەبوون. یەکەمیان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ناکۆکی یەنەکە و دووەمیان شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ بوو. ئەم دوو کەسە کۆبوونەتەوە تا ڕایبگەیەنن کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی نوێنەرانی یەکڕیزی و ئیرادەی نەتەوەیی کورد واتا بارزانییەکان لە حکومەت دوور بخەنەوە.
شاسوار عەبدولواحید ماوەی پێنج مانگ بوو لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی بە تۆمەتی گەندەڵی و کێشەی دارایی دەستگیرکرابوو. شاسوار کە پێشینەی تاوانکاری تاریک و بەرفراوانی هەبوو، لە زینداندا زۆر بە باشی بەخێو دەکرا. کاتێک ئازاد کرا قژەکەی بۆیاخ کرابوو و جلەکانی زۆر پاک و خاوێن بوون. شاسوار بە گشتی کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆن و ڕەخنەگری یەنەکە بوو. بەڵام پێش هەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەر دەستگیرکرا و پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا زیانێکی بەرچاوی بەرکەوت و ژمارەیەک زۆر لە دەنگەکانی لەدەستدا. پێدەچێت هەموو ئەو فایلانەی شاسوار کە پەیوەستن بە دەستدرێژی سێکسی و سپیکردنەوەی پارە و هتد… لە سەرچاوەی نادیارەوە پیشانی شاسوار عەبدولواحید درابێتن و ئەویش لە سەرجەم ڕەخنەکانی لە یەنەکە پاشگەز بۆتەوە و بڕیاریدا ڕۆڵی سەرەکی لە یارییەکەی بافڵ تاڵەبانی دژ بە هەولێری پایتەختدا ببینێت.
لە لایەکی ترەوە بافڵ تاڵەبانی کەسێکە لە پێناو دەسەڵاتەکەیدا هەموو کادیرە کۆنەکانی یەنەکەی لە مەیدان وەدەرناوە و سەری نەیارەکانی بڕیوە.
بە واتایەکی تر ئەو کەسانەی لە وێنەی تۆماری دووەمدا دەردەکەون، فڕیان بە “ڕێباز و ئیرادەی نەتەوەیی و کوردستانی و کوردایەتی”یەوە نییە. دوو کەسایەتیی تاریک، دوو کەسایەتیی مافیا، بۆ پاراستنی مەیدانی گەمەی ماددی و دەسەڵاتداریی خۆیان، کۆبوونەتەوە. جگە لەوەش ئەوانەی پشتیوانی لەم هاوپەیمانییە دەکەن، ئەوانەن کە دەیانهەوێت پێش بە بەهێزبوونی کیان و حکوومەتی کوردی بگرن کە سەنتەرەکەی لە هەولێری پایتەختدایە. هەر بۆیە ئێران و عێراق و تورکیا و هەموو دوژمنانی کورد بە شاراوەیی لە وێنەکەدا ئامادە بوون.
بۆیە ڕۆژی شەممە 17ی ژانیڤەری، کورد شاهیدی دوو ڕاستی لە مێژووی کوردستاندا بوو. لە هەولێر بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی هەڵوێستی نەتەوەیی کورد، یەکڕیزی و یەکیەتیی کورد و کۆبوونەوەی کوردیان بۆ دەستەبەرکردنی مافی خۆبەڕێوەبەریی بینی. واتە بەرخۆدان و هیوا و یەکڕیزییان بینی. لە سلێمانیش ڕاستی خیانەتێکی مێژوویی کوردیان بینی، ئەوانەیان بینی کە لەپێناو بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان و لەپێناو بەرژەوەندی دەوڵەتە ئیقلیمییەکاندا، میللەتی کوردیان فرۆشت.