ئایا ڕێکخراوەی “عەهد ـ ی میللی” بازاڕی چەلێی دهۆکی سووتاند؟

ئایا ڕێکخراوەی"عەهد ـ ی میللی" بازاڕی چەلێی دهۆکی سووتاند؟

ماڵپەڕی بە ناو “ڕێکخراوی عەهد-ی میللی”، لەلایەن پەکەکەوە بەڕێوەدەبرێت و دەیهەوێ ئاڵۆزی و ئاژاوەگێڕیی ناوخۆیی دروست بکات.

ڕۆژی 1ی نیسان ئاگر لە بازاڕی چەلێ کەوتەوە کە یەکێکە لە بازاڕە کۆنەکانی دهۆک. ئاگرەکە کاتژمێر 03:43 خولەکی شەو کەوتەوە و سەرجەم دوکانەکانی ناو بازاڕەکەی گرتەوە. لە ئەنجامی هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و خەڵکی ناوچەکە، ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا، بەڵام 11 کەس (8 هاوڵاتی مەدەنی و 3 ئەفسەر) بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە دۆخی تەندروستییان تێکچوو.

بەرپرسانی پۆلیسی دهۆک ئەو شوێنەیان دۆزییەوە کە ئاگرەکەی لێکەوتۆتەوە و ڕایانگەیاند کە ئاگرەکە بەهۆی شوختی کارەباوە بووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ماڵپەڕێک کە خۆی بە “ڕێکخراوی عەدهد-ی میللی” ناودەبات، بەرپرساەتی ئاگرەکەی گرتە ئەستۆۆ و وەکوو چالاکیەکی خۆی ڕایگەیاند.

لە کاتی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی لەنگەی “هەولێر”دا ناوی “ڕێکخراوی عەدهد-ی میللی”مان بیست. ماڵپەڕیک کە بە ئارگیومێنتەکانی فاشیستە تورکەکان خۆی پێناسە دەکات، ڕایگەیاندبوو کە ئەوان ئاگریان لە بازاڕی لەنگەی هەولێر بەرداوە.

دارکا مازی ئەوکات لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر “ڕێکخراوی عەهد ـ ی میللی” و ماڵپەڕەکەیان کرد و دەستنیشانی کرد کە ناونیشانی IP (IP Address)ی سایتەکە لە ڕۆژئاڤا بەکارهاتووە.

ناونیشانی IP ڕێکخراوی “عەهدی ـ ملی” کە بەرپرسیارێتی ئاگرەکەی لەنگەی هەولێری گرتۆتە ئەستۆ، ڕۆژئاڤایە

دوو ئاگرکەوتنەوەش لە کەرکوک ڕوویاندابوو کە “ڕێکخراوی عەهد ـ ی میللی” ئیدیعای کردبوو کە ئەو ئاگرکەوتنەوانە ئەوان بە ئەنقەست پێکیانهێناوە. بەڵام دەرکەوت کە ئیدیعاکانی ئەو گرووپە فڕیان بە ڕاستیەوە نیە چوونکە ئاگرەکە لە دوکانی تورکمانەکاندا ڕوویدابوو و هەروەها دواتر هۆکاری ڕاستەقینە هەر دوو ئاگرکەوتنەوەکەش ئاشکرا کران.

سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی لەنگەی هەولێریش لە 27ی شوباتدا کە “عەهد-ی میللی” وتی ئێمە کردوومانە، لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدرا و بەرپرسیارانی ئاگرکەوتنەوەکە دەستنیشان کران. ئەو کەسانەی کە ببوونە هۆی ئاگرکەوتنەوەکە 2 کرێکار بوون کە لە بازاڕەکەدا کاریان کردووە. لە کاتی لەحیمکاریدا، پریشکی لەحیم لە سەربانەوە بەربوونەتە خوارەوە و بەهۆیەوە جل و بەرگ و پلاستیکی ژێر شوێنی کارکردنی ئەو کرێکارانە ئاگری گرتووە و ئەم کرێکارانە زۆر درەنگ بە ئاگرەکەیان زانیوە و لە شوێنی ئاگرەکە هەڵاتوون. ڕووداوەکە بە کامێرا تۆمار کراوە و ئەو کەسانە تا ئێستاش دەستبەسەرن. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە ڕوونی دریدەخات کە ڕووداوەکە هیچ پاڵنەر و هۆکارێکی سیاسیی لەپشت نەبووە.

ئێستاش “ڕێکخراوی عەهد ـ ی میللی” دیسان لە هەمان ماڵپەڕەوە ڕاگەیاندراویکی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت “ئێمە ئاگرمان لە بازاری چەلێی دهۆک بەرداوە”. هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا بە وشەی سوک و بێڕێزی کردن بە نەتەوەی کورد، دەیانهەوێ کوردەکان ئازار بدەن. بەڵام لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی دهۆکیشدا هیچ گومانێک بوونی نییە کە بە ئەنقەست ئاگر لە بازاڕەکە بەردرابێت و ئەو خاڵەی کە ئاگرەکە لێیەوە دەستی پێکردووە و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بە ڕوونی دەستنیشان کراوە.

لەگەڵ ڕوونبوونی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان، بۆچی ڕێکخراوێکی نادیار بە ناوی “عەهد ـ ی میللی” دەڵێت ئێمە کردوومانە؟

کاتێک کە لە دۆخێکی ڕیئالیستی و واقیعیدا شیکردنەوە بۆ ڕووداوەکە دەکەین، جێ پەنجەی پەکەکە بە ماڵپەڕی “ڕێکخراوی عەهد ـ ی میللی”یەوە بە ئاشکرا دەردەکەوێت. لە ڕاستیدا ڕاگەیاندراوە ناڕاست و چەواشەکارانەکانی ئەم ماڵپەڕە بە زۆری لە لایەن میدیاکارانی پەکەکەوە بڵاودەکرێنەوە. هەروەها ناونیشانی ماڵپەڕەکەش دەریدەخات کە لە ڕۆژئاڤای کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت. پێدەچێت ئەم ماڵپەڕە لە چوارچێوەی سیاسەتی شەڕی نەرم و تایبەتی پەکەکە دژ بە هەرێمی کوردستان بەکار بهێندرێت.

لە ساڵی 2014 بەملاوە کە پەکەکە بە فەرمی بووەتە ئامرازێک لە خزمەت ئەجێندای ئێران و هەوڵ دەدات کە دەسەڵاتی شیعەکان لە عێراق و سوریا وەکوو دۆستی کورد پیشان بدات. پەکەکە دەیەوێت تەنها دەوڵەتی تورک وەکو کۆلۆنیالیست بە نەتەوەی کورد پیشان بدات. لەم چوارچێوەیەشدا هەمیشە ڕاگەیاندراو دەدەن و هەواڵ بڵاو دەکەنەوە و ستایشی ڕژێمەکانی تاران و بەغدا دەکەن. لە ڕوانگەی پەکەکەوە، ئێران، عێراق و سوریا داگیرکەر نین. بێگومان ئەم بیرکردنەوە و ڕوانگەیە کە پەکەکە  دەیهەوێت بیخوڵقینێت زۆر مەترسیدارە.

پڕ ڕوونە کە ئەوان دەیانهەوێت ئەم ئاگرانە بکەنە دەرفەت و ئەو ڕوانگەیە بخوڵقێنن کە تورکیا هێرش دەکاتە سەر باشوور. هەروەها لە 19ی ئاداردا موراد قەرەیەڵان فەرماندەی پەکەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی پەکەکە گوتی: “پەدەکە پاڵپشتی تورکیا دەکات، به ڵام تورکیا ڕێکخراوێکی به ناوی “عەهد ـ ی میللی” دروست کرد و بازاڕی لەنگەی هەولێری سووتاند”.

ڕق و قینی فاشیستەکانی تورکیا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، بەڵام ڕێکخراوێکی لەو شێوەیە واتە (ڕێکخراوی عەهد ـ ی میللی)، لە بنەڕتدا بوونی نییە. کەواتە موراد قەرەیلان چۆن دان بە ڕێکخراوێکدا دەنێت کە بوونی نییە؟ چونکە ماڵپەڕەکە لەلایەن ئەوانەوە دروستکراوە و یەکینەکانی پەکەکە لە ڕۆژئاڤا تەنها بۆ دروست کردنی ئامرازی پروپاگاندا، هەواڵ لەسەر ئاگرەکەوتنەوەکان دروست دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە.

لە مێژووی پەکەکەدا چەندین ڕێکخراوی شاراوە و چالاکیی ڕەشی لەم جۆرە دەبیندرێن. بۆ نموونە لە ساڵی 2019دا ڕێکخراوێک بە ناوی “چەکدارانی تۆڵەسەندنەوەی یەکگرتووی گەل” (HBIM) بەرپرسیارێتی ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی شاری موغلای لە ئەستۆ گرت، بەڵام دواتر زانرا دوو منداڵ بە هەڵە ئاگریان لە دارستانەکە بەرداوە. زۆربەی کاتەکان ڕێکخراوی “ڕۆڵەکانی ئاگری”ی پەکەکە بەرپرسیارێتی زۆرێک لە ئاگرکەوتنەوەکانیان لە ئەستۆ دەگرت، بەڵام دواتر هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکان دیاری کران. واتە لەم بوارەدا فریودان و چەواشەکارییەکی پەکەکە دەبیندرێت.

هەر لەبەر ئەم هۆکارانە، دروستەکەی ئەوەیە کە وا بیر بکەینەوە کە ماڵپەڕی بە ناو “ڕێکخراوی عەهد-ی میللی”، لەلایەن پەکەکەوە بەڕێوەدەبرێت و تەنها ئامراز بۆ ئالۆزی و ئاژاوەگێڕیی ناوخۆیی دروست دەکات.

پوستێن ھەمان بەش