هەڕەشەی بێ ئەخلاقانەی فەرماندەکەی هەسەدە ـ 1

هەڕەشەی بێ ئەخلاقانەی فەرماندەکەی هەسەدە ـ 1

پەکەکە لە دژی هیچ دەوڵەتێکی داگیرکەر شەڕ ناکات و تاکە شوێن کە هەڕەشەی لێدەکات باشووری کوردستانە.

بەشی: 1

مەحموود بەرخوەدان فەرماندەی هەسەدە کە لە ناو پەکەکە بە مەحموودە ڕەش ناسراوە، گوتوویەتی: “ئەگەر پێشمەرگە هێرش بکاتە سەر ناوچەکانی گریلا، ئێمە بێ لایەن نابین، دیارە کە ئێمە کێ دەپارێزین”. هەوجە نیە کە ئێمە شرۆڤەی جۆراوجۆر بۆ ئەو قسەیە بکەین، قسەکەی مەحموودە ڕەش تەنیا یەک شرۆڤەی هەڵدەگرێت ئەویش ئەوەیە: ئەوە هەڕەشەیە و هەڕەشەیەکی زۆر بێ ئەخلاقانەشە.

هەسەدە بڕیارەکانی لە پەکەکە وەردەگرێت

ئەو هەڕەشەیەی کە لەلایەن مەحموودە ڕەشەوە کراوە، ئەو پێویستییە دینیتە گۆڕێ کە جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە لە ناسنامەی هەسەدە بکرێت، لەبەر ئەوەی هەسەدە لقێکی پەکەکەیە. هەرچەندە کە هەموو کورد، بە بێ ئەوەی کە ئەو ڕاستییە لەبەرچاو بگرن، وەکوو کورد، چاوی خۆیان لە بەرامبەر هەموو هەڵەکانی هەسەدە دادەخەن، بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە نابی ناسنامەی هەسەدە پشتگوێ بخەین. ئەو ڕاستیە هەموو ڕۆژێک لەبەر چاومان دووبارە دەبێتە کە هەسەدە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ناوەندێک بە ناوی ناوەندی نەپەگە کە لە لایەن موراد قەرەیلانەوە بەڕێوە دەبرێت.

رەنگە پێکهاتەی هەسەدە هەموویان کورد نەبن، بەڵام بەڕێوەبەری و سیستەمەکەی، فەرمانەکانیان لە پەکەکە ـ نەپەگە وەردەگرن. چارەنووسی کوردانی ڕۆژئاوا لە دەستی گرووپی بەڕێوەبەریی پەکەکەدا بۆتە یارییەک، کۆمەڵەیەکی پیر و بەساڵاچووی وەکوو جەمیل باییک و موستەفا کاراسوو کە شەربەتی چەپی تورکیان خواردۆتەوە، بۆ ئەو پڕۆژانەی کە لە مێشکیان دایە، بە بێ دوو دڵی هەموو ڕۆژئاوا دەخەنە ناو ئاگرەوە.

پەکەکە سواری چارەنووسی ڕۆژئاوا بووە و دانابەزێت

هەسەدە ـ پەیەدە ـ بەڕێوەبەریی خۆسەر چی دەڵێن با بڵێن، لە ڕاستیدا پەکەکە کادرە دوگمەکانی وەکوو بەرئاشێک لە چارەنووسی کوردانی ڕۆژئاوا جێگیر کردووە. پەکەکە 1 ملیۆن کوردی لە ڕۆژئاوا دوور خستەوە، هەروەها ئەوانەی کە ماویشن چاوترسێنی کردوون، هەموو ئەوانەی کە ماون ئاپۆلیتیکن و تەنیا بە دوای بادا جووڵە دەکەن.

هەروەها خۆپیشاندانی ڕادیکاڵ هەیە کەوا پەکەکە هەموو کات لە ڕاگەیاندندا بڵاوی دەکاتەوە کە ژمارەی ئەوان لە تەواوی ڕۆژئاوا ناگاتە 5 هەزار کەس. واتە پەکەکە هیچ بەرنامەیەکی بۆ رزگاریی ڕۆژئاوا نیە. بەڵێ ڕۆژئاوایەک بوونی هەیە بەڵام هی رۆژئاواییەکان نیە. ئەو ڕۆژئاوایەی کە پەکەکە باسی لێوە دەکات تەنیا ئەوەیە کە بۆ بەرژەوەندی حیزبەکەی بەکاری دێنێت.

ئارمانجی سەرەکی پەکەکە ئەوەیە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بخنکێنێت، جەمیل بایک و شوێنکەوتووەکانی بۆ ئەوەی هەڵوەشانەوەی هەولێر ببینن، بە ئەندازەیەک پڕ بوون لە ڕق و کینە وحرس و خوێن بەرچاوی گرتوون، بۆ ئەوەی ئارمانجەکەیان بپێکن ئامادەن هەموو ڕۆژئاوا بخەنە ناو شەڕێک دژی باشووری کوردستان. ڕۆژئاوا ئامێرێکە لە دەستی ئاغاکانی پەکەکە بۆ شەڕ، کەی بیانهەوێت بەکاری دێنن.

پیلانی پەکەکە بۆ گەلی ڕۆژئاوا تەنیا ئەوەیە هەرکات پێویست بێت شەڕی حکوومەتی باشووری کوردستانیان پێبکات

مەرامی پەکەکە بۆ زیاد کردنی هێزی سەربازی خۆی لە ڕۆژئاوا هیچ جارێک نە لە دژی دەوڵەتی سووریە بووە، نە لە دژی دەوڵەتی تورکیە. پیلانی پەکەکە لەسەر هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە ئەوەیە کە ئەو هێزانە وەک هێزی یەدەک بەکار بێنێت و هەر لە سەرەتاوە حیسابی خۆی کردووە کە هەرکات پێویست بکات بەو هێزانە شەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بکات.

لە ئێستادا پەکەکە دەیهەوێت هێزی سەربازی خۆی تەنیا لە دژی پێشمەرگە بەکار بێنێت. پەکەکە لە دژی هیچ دەوڵەتێکی داگیرکەر شەڕ ناکات، لە تورکیە شەڕ بوونی نیە، لە ئێران شەڕ بوونی نیە، لە دژی ڕێژیمی ئەسەد واتە سووریە شەڕ ناکات، هەروەها لە دژی عێراقیش شەڕ ناکات.

لە ئێستادا پەکەکە تەنیا لە هەرێمی کوردستان لەناو شەڕدایە و تاکە شوێن کە هەڕەشەی لێدەکات باشووری کوردستانە.

درێژەی هەیە…

پوستێن ھەمان بەش