ئۆجەلان بۆچی داوای لێبووردنی کرد؟ بەشی دووەم

ئۆجەلان – بەشی دووەم:

لە 15ی شوباتی 1999دا دەستگیر کرانی ئۆجەلان و زۆر پرسی دیکە روویاندا راستیەکانی ئەو  رووداوانە چەند لەلای پەکەکە و ئۆجەلانەوە دەشاردرێنەوە، دەوڵەتیش بەو ئەندازەیە وەکوو ئەوان پەردەپۆشیان دەکات.

کەس نازانێت موناقشەکانی پشت پەردە چ بوون و چ پەیمانێک واژۆ کراوە ناوە ناوە هێندێ لەو زانیاریانەی بڵاو دەکرێنەوەو شاهیدانی ئەو رووداوانە جاروبار قسە دەکەن پێوەندیەکانی پاش گیرانی ئاپۆ و ئەو پەیمانانەی دروست بوون، وادەکەن لە راستییەکانی رووداوەکە تێبگەین ئەو زانیاریانە وەکوو بەڵگەکانی رووداوەکان، لیێدوانەکانی ئۆجەلان لە دادگا، کتێبەکانی، نۆتی کۆبوونەوەکان  ئەوەندە زانیاریان تێدایە کە پێوەندی نێوان ئۆجەلان و دەوڵەت روون بکەنەوە .

بە وتەی ئەندامانی هێزی تایبەتی تورکیا رۆژی 15ی شوبات لە پایتەختی کینیا (نایرۆبی) پاش ئەوەی سواری فرۆکەکە بوو: بۆ ماوەی 60 چرکە هیچ کاردانەوەیەک و بەرەنگاربوونەوەیەکی فیزیکی ئەوتۆ ئەنجام نادات پاش ئەوەی فڕۆکەکە هەڵدەستێت، لاستیق (تێپ)ی سەر چاوەکانی ئۆجەلان لادەدەن،  دەستی دەکەنەوە، سەرپەرشتی تیمەکەی تورکیا دەڵێت: “عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەخێر هاتیتەوە بۆ وڵات”، بەردەوام دەبێت و دەڵێت: “تۆ میوانی ئێمەی!” کێ دەبێ با ببێت، تەنانەت ئەگەر سیاسەتمەدارێکی کوردیش نەبێت، تەنانەت کەسێک کە زیانیشی بە کورد گەیاندبێت لە بن دەستی سەربازانی تورکیا و لەژیر ئاڵای تورکیادا وێنەکانی بەوشێوەیە ببیندرێت بۆ ئێمە سەرچاوەی خەمێکی گران و گەورەیە بەڵام وەڵامەکانی ئۆجەلان لەو کاتەدا بوون بە هۆی لەناوبردنی هیوای کوردەکان و بگرە لایەنگر و دەوروبەریەکانیشی دایکی منیش تورکە! “من ئامادەم خزمەتی دەوڵەت بکەم” بووە مایەی دڵگرانیەکی گەورە لە ویژدانی هەموو کوردێکداعەسکەر: “وەڵامدانەوەی پرسیارەکانمان خزمەتە بۆ ئێمە.” ئۆجەلان: “من لە دڵەوە وا دەڵێم، من کەیفم بە تورکیا دێت، کەیفم بە نەتەوەی تورک دێت، کەیفم بە نەتەوەی کوردیش دێت، ئەگەر ئێوە رێگام پێ بدەن، من دەتوانم خزمەتی گەورەتان پێ بکەم.” ئەو وەڵامانەی کە ئۆجەلان ئەو رۆژە داینیەوە هەتا ئەمڕۆ پەیڕەو دەکرێن ئێستاش هەر لەسەر بنەمای ئەو وتانەیە کە بەهەموو توانایەوە لە خزمەتی دەوڵەتی تورکیادایە لە یەکەم چرکەکان و کاتێک ئۆجەلان گوتی: “من بۆ خزمەت کردن ئامادەم” لەژێر ئەو قسەیەدا کاریگەریی ئەو باڵەی دەوڵەتی تورکیا دەردەکەوێت کە ئۆجەلان لەگەڵی لەپێوەندیدا بوو بەڵام ئیدی بەتەنیا بەس نیە تەنها لەگەڵ باڵێکی دەوڵەت پێوەندیی هەبێت بەڵکوو ئێستا بەهەموو هێزەوە لە خزمەتدایە و کەوتۆتە ناو پەیڕەوکردنی پیلانە سیاسیەکانی سەرجەم دام و دەزگاکانی تورکیاوە لایەنگرانی ئۆجەلان هەرساڵ لە 15ی شوباتدا وێنەکانی “قازی محەممەد و شیخ سەعید و زۆر سەرکردەی دیکەی کوردان هەڵدەواسن و لە تەنیشتیەوە وێنەی ئۆجەلان دادەنێن، دەیانەوێ ئاپۆ هاوشانی ئەو سەرکردانەی کورد نیشان بدەن بەڵام روونە کە جیاوازییەکی گەلێک بەرچاو لە نێوان هەڵویستی ئۆجەلان و سەرجەم سەرۆک و سەرکردەکانی دیکەی کورددا هەیە کاتیک شێخ سەعید دەبەنە لای پەتی سێدارە، سەری دەسووڕێنێت ڕوو بە والیی ئامەد دەڵیت: “ڕۆژی حشر حیسابی خۆمان دەکەین.”

نووسەری ئینگلیسی لۆرد کنرۆز لەکتێبەکەی خۆیدا کە لەسەر ئەتاتورک نووسیویەتی، دەڵێت:” شێخ سەعید بێ هیچ ترسێک چووە سەر سێدارە و سەری بەرز راگرتبوو و بە هیچ شێوەیەک گەردەنی کەج نەکرد.” هاوکات هەڵوێستی پێشەوا قازی محەممەد لە بەرانبەر دەوڵەتی ئێران لە ئەرشیفی رووسەکاندا بەمشێوەیە تۆمار کراوە:”قازی لەسەرجەم دانیشتنەکانی تایبەت بە دادگایی کردنەکەیدا بە بێ ترس و سەربەرزانەو بە شەهامەتەوە قسەی دەکرد و دەیگوت:من پەشیمان نیم، قەت سەری دانەنەواند و سەرجەم ئیدیعاکانی دادگای سەربازیی ئێرانی رەت کردەوە ئێمەی کورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمەکانی ئێران دەستمان داوەتە چەک و خەبات دەکەین بە دەنگێکی بەرز، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە گۆیا لە رێگای دەوڵەتان و دەستی دەرەکیەوە شۆڕشیان کردووە گوتی ئێمە بە بڕیار و ئیرادەی گەلی کورد شۆڕشمان کردووە هەروەها شێخ مەحموود بەرزنجی کاتێک کە بە برینداری دەکەوێتە دەست بەریتانیەکان لە ژوورێکی نەخۆشخانەی بەغداد، لەلایەن ئیستیخباراتی بەریتانیاوە لێپێچینەوەی لێ دەکرێت، شێخ مەحموود دەڵێت: من خەباتکارێکی کوردم، من شەڕم بۆ کورد کردووە، بەپێی دادگای سەربازی من دەبێ بمرم، بەڵام من لە خەباتی خۆم پەشیمان نیم دەوڵەتی بەریتانیا ئەو بەڵێنانەی بە کوردانی دابوو جێبەجێی نەکردن، سەرهەڵدانی من بۆ دادپەروەری کوردستان بووە هەر لەو کاتەدا بڕیارەکەی “ویلسۆن” لە باخەڵی دەردەهێنێت و دەڵێت: ئێوە بەریتانیەکان، بەپێی ئەم مەبدەئانە تەعاموڵ لەگەڵ کورداندا ناکەن بەڵام بەداخەوە لە یەکەم دانیشتنی دادگای تایبەت بە ئۆجەلاندا لە 31ی گوڵان، یەکەم لێدوانی ئۆجەلان ئەمە بوو:هەتا ئێستا من قسەیەکی خراپم لە دەوڵەت نەبیستووە بەقەد سەرەدەرزییەک سووکایەتیەکم پێنەکراوە و ئەشکەنجە نەدراوم هەر لەسەر بنەمای دیموکراتیەت من ئەو بڕیارەم داوە کە خزمەتی کۆماری دیموکراتی بکەم بۆ ئاشتی و برایەتی، من بڕیاری خۆم رادەگەیەنم ئەو رێزەی کۆماری تورکیا پیشانی منی دا وەکوو وەڵامێک لە بەرانبەر ئەو رێزەدا، منیش لەو ئاستەدا بڕیاری خۆم، رێزی خۆم و سپاسی خۆم پێشکەش دەکەم  بەڕێزان، دایکانی عەسکەرانی شەهیدی تورک، من دەمەوێ لێدوانێکی کورت پێشکەشی ئێوە بکەم ئەو دڵ ئێشە و ئازارانەی ئێوە هەتانە منیش لە دڵی خۆمدا هەمە و دەریدەبڕم خۆم لەو ئازارانەی ئێوە هەتانە، رادەگەیەنم من بە دڵگرانیەوە هەستی پێ دەکەم، لە راستیدا دەمەوێ ئەو ئازارانە چارەسەر بکەم کە لە قووڵایی کۆمەڵگاوە سەرچاوەیان گرتووە ئەوەی لە دەستم بێت بۆ دەستەبەر کردنی ئاشتی و برایەتی، بۆ راوەستانی ئەو خوێنانەی دەڕێژرێن، درێخی ناکەم من لەو پێوەندیەدا بەڵێن دەدەم لەگەڵ رێز و سڵاو.

هەڵوێستی ئۆجەلان و لێدوانەکانی لە دادگای تورکیا کاریگەرییەکی زۆر گەورەی خولقاند بەتایبەتی ئەوەی کە گوتی هیچ بێڕێزییەکم پێ نەکراوە، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سیمای دەوڵەتێکی دادگەری لە تورکیا پیشان دا و دادگای بە عادیلانە نیشان دا، هەروەها داوای لێبووردن لەو بنەماڵە تورکانەی کە لەشەڕ لەگەڵ کورددا کوژرابوون ناو نەهێنان لە شەهیدانی کوردستان و ئازارەکانی کوردان وایان دەرخست کە ئەو شەڕەی بەرانبەر تورکان کراوە، شەڕێکی رەوا نەبووە! لەو هەڵوێستەی ئاپۆ ئەو ئەنجامە دەردەکەوێت و ئەو وێنەیەی دەردەکەوێت کە ئەو کەسانەی نیشتمانیان داگیر کراوە، بەهەزاران کەس لە دێرسیم و زیلان، کۆمەڵکوژ کراون ئەو قەدەخە کاریانەی لەسەر زمان، کلتوور و مێژووی کورد کراون، رەوا بوون ئەو سەربازانەی بەناوی دەوڵەتی تورکەوە هاتوونەتە سەرزەمینی کوردان، داگیرکەر نین سەرهەڵدانەکانی کورد بە نارەوا نیشان دران، واتە هەڵویستەکانی ئاپۆ لە دادگا، دەوڵەتی تورکیای بێتاوان نیشانداوە قسەکانی ئۆجەلان لە دادگادا سەرەتایەک بوو بۆ ئەوەی تورکیا خەونی خۆی لەسەر (میساقی میللی) بەسەر کورداندا فەرز بکات لە ئێستادا بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پیلانەی دەوڵەتی تورک، ئاپۆ دەیهەوێ حیزبەکەی خۆی و هەموو کوردان بخاتە خزمەت ئەو کارە هەر بۆیە لەو کاتەوە زاراوەی نوێ دروست کران وەکوو “تورک بوون و قبووڵ کردنی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی کۆماری تورکیا” ئەوەش بە مانای سەپاندنی قەوارەی سیاسی دەوڵەتی تورکیا بەسەر کورداندایە واتە داگیرکردنی کوردستان بەفەرمی قبووڵ دەکرێت تورکیا وەکوو دەوڵەتێک ناوی لە نەتەوەکەی خۆی وەرگرتووە، دەوڵەتێکی وایە کە نەتەوەیەک فەرز دەکات و نیشتمانی تورکەکانە نیشتمانی کوردەکانیش کوردستانە.

مەسەلەی تورکایەتی بە بیانووی ئاشتی، زۆر رەوا پیشان دەدرێت ئێمە ئەگەر ئاوڕێک لە 20 ساڵی ڕابردوو بدەینەوە، رێککەوتن لەگەڵ دەوڵەت وەکوو خیانەت لەقەڵەم دەدرا بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا تورکایەتی وەکوو پێوانەیەک بۆ ئازادی و شارستانیەت دەبیندرێت بناخەی ئەوەش بۆ رێکەوتنی نێوان دەوڵەت و عەبدوڵلا ئۆجەلاندا دەگەڕێتەوە کە لەسەر ئەوە رێکەوتوون هەموو کوردان بخەنە ریکابی تورکیاوە پیەیمانێکی لەوشێوەیە واژۆ کراوە، هەڵوێستی ئۆجەلان لە دادگادا ئەوەی دەرخست ئۆجەلان دەیهەوێت بۆ شاردنەوەی هەموو خیانەتەکانی لەبەرانبەر کوردەکان و بەتایبەت حیزبەکەی خۆی بەرێگای بەسەرهات و چیرۆکی میسۆلۆجی و وتەی فەلسەفیەوە پەردەپۆش بکات، خۆی بە “پرۆمەتۆس” لەقەڵەم دەدات وەکوو ئەفسانەی کورد “دەروێش و عەدول”  خۆی دەناسێنێت، بەڵام ئەوانەش ناتوانن ئەو خیانەتانە بشارنەوە ئۆجەلان لە ئیمرالیدا بە نووسینی 8 کتێب، گەلێک زاراوە و تیۆری نوێی داتاشیوە وەکوو: “کۆنفیدراڵیزم، کۆماری دیموکراتی، مۆدێڕنیتەی دیموکراتی، نەتەوەی دیموکراتی” بەڵام لە سیستەمی بیرکردنەوەی کورداندا ئەو زاراوانە جێگایان نابێتەوە ئەو ” میتیۆلۆجی، داستان، فەلسەفە و تیۆر و هەڵبەست”ـانە هەمووی بۆ پەردەپۆش کردنی راستییەکانی نەتەوەی کوردن کاتێک لە 15ی شوبات ئۆجەلانیان هێنایەوە تورکیا رۆژێک دواتر سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی تورکیا بە بەردەوامی زانیاریان لەسەر لێپێچینەوەکانی ئۆجەلان بڵاو دەکردەوە لە مانشێتی رۆژنامەکان دەنووسرا، ئۆجەلان گوتوویەتی: ” یۆنانستان چەکی پێداوین، ناوی سەرکردایەتی حیزبەکەی ئاشکرا کردووە” ئۆلاف پالمە، پەکەکە کوشتوویەتی بەمشێوەیە زۆر مانشێت بڵاو دەکرانەوە و دڵ و دەروونی کوردیان بریندار دەکرد دەوڵەتی تورکیاش تێگەیشت کە بەمشێوەیە ئۆجەلان ڕێزی لەناو کۆمەڵگای کوردیدا نامێنێت بۆیە تورکەکان ئەو شێوازە راگەیاندنەیان راگرت ئیدی ئەوجار راگەیاندنی تورکەکان دژ بە ئۆجەلان هەواڵیان بڵاو دەکردەوەو دەیانگوت: ئاپۆ دەوڵەت تۆمەتبار دەکات، هەڕەشە لە دەوڵەت دەکات، ئاپۆ دەڵێت لەشەڕ کردن بەردەوام دەبین ئیدی ئەمشێوە مانشیتانە بەکار دەهاتن لە راستیدا تەسلیم بوونی ئاپۆ وایکرد کورد لێی دوور بکەونەوە بەڵام تورکیا دەیەویست ئۆجەلان وەکوو قارەمانێکی بەدیل گیراو لە پێش چاوی خەڵک بناسرێت دەوڵەت لە بەرنامەکانیدا هەڵە نەبوو، لەبەر ئەوەی ئەو پەیمانانەی لەگەڵ ئۆجەلان بەستبوونی لە رێگای ئاپۆیەکی بێ دەسەڵاتەوە جێبەجێ نەدەکران هەر بۆیە دەوڵەت دیسان ئاپۆی وەکوو قارەمانێک و وەکوو خەباتکارێک پیشانی کوردان دەدات لەبەر ئەوەی ئاپۆ دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت کە ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە ئەستۆی بۆ دەوڵەتی تورکیای جێبەجێ بکات دادگایی ئۆجەلان لە 31ی گوڵان دەستی پێکرد و لە 29ی حوزێران بە بڕیاری لەسێدارەدان کۆتایی پێهات تا ئەوکاتەی دادگا بەردەوام بوو، لایەنەکانی دژبەری پەکەکە وەکوو تەماشاوان بە بێ دەنگی ئەو پرسەیان تاقیب دەکرد بەڵام کاتێک هەڵوێستەکانی ئۆجەلان لە دادگا شایستەی مێژووی کوردایەتی و هەڵوێستی رێبەرانی دیکەی کوردان نەبوو دەنگی گلەیی و نارەزایەتی بەرز بوونەوە و رەخنەگرتن لەو هەڵوێستانە دەستیان پێکرد لە وەڵامی ئەو رەخنانە دەگوترا: “ئێوە چاوەڕوانن سەرۆکی ئێمە بەرەنگارییەکی کلاسیک لەخۆی پیشان بدات؟”هەلوێستی سەرۆکی ئێمە شکستی بە پیلانگێڕی هێنا ئۆجەلان خۆیشی ئەو پارێزەرانەی بە سیخور ناوبردن کە داوایان دەکرد تۆزێک بە شەهامەتەوە بەرگری لە خۆی و نەتەوەکەی بکات.

ئۆجەلان تاوانبار نیە بەڵکوو تاوانبار ئەو کەسانەن کە بە بەرگری کردنی کلاسیکی گیانیان لەدەستداوە بەڵام لە واقیع و سروشتدا، شتێک بەناوی بەرگری کردنی مۆدیڕن یان کلاسیک بوونی نیە یان بەرگری لە خۆت دەکەیت یانیش تەسلیم دەبیت ئەم گوتارەی بەرخۆدان بە شێوازی سەرۆک لە راستیدا درۆیەکە و دەیانهەوێت تەسلیم بوونی ئاپۆی تێدا لە چاوی کادیرەکانیان و گەلی کورد بشارنەوە ئۆجەلان هەم لە دژی کوردان و هەمیش لە دژی هێزە نیودەوڵەتیەکان، لەگەڵ دەوڵەت پەیمانێکی بەستبوو وەکوو ئەوەی کە بە گەلەکۆمەی نیودەوڵەتی ناوی دەبەن، دەوڵەتانی “ئیسرائیل، ئەمەریکا و بەریتانیا”وەکوو دەولەتانی نەیاری کورد ناو دەنرێن، روانگەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە لایەن ئاپۆوە قبووڵ دەکرێن پەکەکە بە چ مەرامێک دەیهەوێت رۆڵی تورکیا لە گرتنی ئۆجەلاندا کەم بکاتەوە؟ بۆچی تورکیا تاوانبار نیە بەڵام ئەمەریکا و ئیسرائیل تاوانبارن؟ بەمشێوەیە ئاپۆ دەیهەوێ هەموو کورد بکاتە دوژمنی”جووەکان و ئەمریکیەکان”، دەیهەوێت بیسەلمێنێت کە جگە لە تورکیا هیچ رێکار و فکرێکی دیکە بوونی نیە لەسێدارەدانی ئۆجەلان هیشتا لە رۆژەڤدایە، ئەو دەوڵەتەی ساڵانێک بوو دەیەویست ئەو دادگایی بکات و لەسێدارەی بدات ئەمجارە هەوڵ دەدات لەسێدارەنەدانی ئۆجەلان بە گەلی تورکیا بقەبووڵینیت سەرجەم راگەیاندنەکانی تورکیا دەیاننووسی ئەگەر بێتو ئۆجەلان لەسێدارە بدرێت، ئەو دەبێتە قارەمانێکی نەمر و شەڕی کورد و تورک دەست پێدەکات، یەکیەتی ئەورووپا و ئەمەریکا داوایان لێکردووین ئۆجەلان لەسێدارە نەدەین ئۆجەلانیش بە بەردەوامی دەڵێت: “هەرچۆنێک بێت پێویستە من بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی زیندوو بمێنمەوە.”

ئۆجەلان لە پرۆسەی دادگایی کردنەکەیدا بڕیاری ئاگربەستی راگەیاند ئەو چالاکیە خۆکوژیانەی کە ئەنجام دەدران، بە خیانەتی دادەنان لە راگەیاندنەکانی گریلاشدا زاراوەی “دوژمن” قەدەخە کراو دەستەواژەی “چەکدارانی تورک” لەجێگەی دانرا مەبەستی سەرجەم هەوڵەکانی ئاپۆ ئەوە بوو کە دەوڵەت بە بێ گەرد نیشان بدات و خۆیشی ببەخشرێت لە 29ی حوزێران دۆسیەی ئۆجەلان دادەخرێت و دەوڵەت بە لەسێدارەدان سزای دەدات بەڵام لەماوەی دەرکردنی سزاکەدا “پێنووسی” دادگا ناشکێندرێت کە ئەوەش بە مانای جێبەجیێ نەکردنی سزاکە دێت ئەمەش گڵۆپێکی سەوز بوو بۆ ئاپۆ کە لەسێدارەت نادەین، دەوڵەت نەیدەویست ئاپۆ لەسێدارە بدات چۆنکە دەوڵەت ساڵانێک بوو نەیدەتوانی کوردەکان کۆنترۆڵ بکات بەلام ئیدی لە رێگای ئاپۆ کە لە ژێر دەستی خۆیدایە دەتوانێ کۆنترۆڵیان بکات دەوڵەت لە ناوخۆدا بە بەردەوامی لەگەڵ ئۆجەلان لە دانوستاندا بوو، بەتایبەت دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (میت)، بۆ ئەوەی پێش بە لەسێدارەدانی ئۆجەلان بگرێت لەناو گەلی تورکیا چالاکییەکی زۆریان ئەنجامدا لە ریگای راگەیاندنەکانەوە بانگی رۆژنامەنووسە بەناوبانگەکانیان دەکرد تا لە رۆژنامەکانی خۆیاندا رێکلام بۆ لەسێدارەنەدانی ئۆجەلان بکەن بەڵام ئۆجەلان چ قەرەبوویەکی بە دەوڵەت دابوو؟ لە لێکۆڵینەوەو لێپرسینەوەکاندا چی گوتبوو؟ گریلاکان لەبەرچی لە باکوور کشانەوە؟ ئێمە لە بەشی سێهەمدا ئەو پرسانە هەموویان روون دەکەینەوە.

پوستێن ھەمان بەش