ئەفیۆنی گەلان و ئەفیۆنی کوردان – بەشی 2

ساڵی 2020 بۆ گەلی باشوور پڕ لە ئازار بوو. ئەوان لەگەڵ دەیان تاوانی وەحشیانەی پەکەکەدا ژیانیان تێپەڕاند. ئەو کردەوانەی کە بە فەرمانی قەندیل ئەنجام دەدران.

ئەو ساڵە ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکەی زیاتر پیشاندا. گەلی باشوور باشتر زانی کە ئەو حیزبە هیچ خێرێکی بۆیان نیە. لەو ساڵەدا، ئارمانجی تاوانەکانی پەکەکە، دانیشتووان و حکوومەت و پێشمەرگەی باشوور بوو. .

بە دەیان جار شەڕی بە حکوومەتی باشوور فرۆشت، پێشمەرگە و بەرپرسی ئاسایشی تیرۆر کرد، لاوەکانی بە بیانووی جاشایەتی ڕفاند و کوشتنی و ڕێگای گوندەکانی TNT ڕێژ کرد.

دواتر سەرچاوەی سەرەکی ژیانی گەلی باشوور کە بۆڕی نەوتی کوردستان بوو بە شێوەی تیرۆریستانی داعش تەقاندیەوە.

ئەو بەرخۆدان و قارەمانیەی کە پەکەکە باسی لێوە دەکات، ئەو کردەوانەن کە بوونەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی گەلی باشووری کوردستان.

تاوانەکانی ساڵی 2020

1- ڕفاندنی گەنجێکی دهۆک بە بیانووی جاشایەتی

  • جۆری تاوان: ڕفاندن.

  • کات: 29/1/2020.

  • شوێن: گوندی بێبادی سەر بە چەمانکێ.

لەبەربانگی ڕۆژی 29ی کانوونی دووەمی ساڵی 2020دا، گریلاکانی پەکەکە لە ڕێگای هەڵخەڵەتاندنەوە لاوێکی گوندی “سیارێ”یان هێنایە گوندی بێباد و دواتر دەسبەسەریان کرد. ئەو لاوە ناوی “جوتیار موحسین” بوو.

دواتر پەکەکە ئەوی گواستەوە زیندانەکانی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان، “جوتیار” بە شێوەیەکی وەحشیانە لە لایەن پەکەکەوە لە گارە لەناو برا و دواتر گوتیان کە عەسکەری تورک ئەویان لەناو بردووە.

2- لەناوبردنی پێشمەرگەیەکی باشووری کوردستان.

  • جۆری تاوان: لەناو بردن.

  • کات: 24/6/2020.

  • شوێن: گوندی کەشانێی سەر بە زاخۆ.

گریلاکانی پەکەکە لە ڕۆژی 24ی حوزێرانی سالڵی ڕابردوو (2020) دا بە گولـلە لە هاوڵاتیەک بە ناوی “عەبدال عەبدال”یان دا و دواتر جەنازەکەیان خستە ناو گوندی “خێزاڤا”ی سەر بە باتیف، ئەو ڕووداوە لەناو گوندی کەشان ڕوویداوە.

“عەبدال عەبدال” پێشمەرگەی خانەنشینکراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو.

3- دەسبەسەر کردنی پێشمەرگەیەکی باشووری نیشتمان.

  • جۆری تاوان: دەسبەسەر کردن و ڕفاندن.

  • کات: 2/7/2020.

  • شوێن: سنووری سیدەکان.

لە 2ی تەمووزی مانگی سالی رابردوو(2020)دا، گریلاکانی پەکەکە هاوڵاتیەک بە ناوی “عەگید تەها” کە پێشتر پێشمەرگەی لیوای 7ی هاوبەش بوو ودانیشتووی گوندی “لیلکان”ی سەر بە سیدەکانە، دەسبەسەر کرد و ڕفاندیان.

گریلاکان دەستیان بەسەرسەیارەی ناوبراودا گرتبوو، چارەنووسی “عەگید”هەتا ئەمڕۆ نادیارە..

4- ناچار کردنی هاوڵاتیەک بۆ جووتبوون لەگەڵ گریلایەکی پەکەکە.

  • جۆری تاوان: ئەخلاقی و هەڕەشە کردن.

  • کات: مانگی 9ی ساڵی 2020.

  • شوێن: گوندی جافرکانی سەر بە خەلیفان.

هیچ جۆرێکی تاوان ناماوە کە پەکەکە بەرانبەر بە دانیشتوانی باشووری کوردستان ئەنجامی نەدابێت. بێ ئەخلاقی پەکەکە گەیشتۆتە ئاستێک وەکوو ئەوەی کە ئیدی نرخی شەرەف و نامووس لە لایان هیچ بایەخێکی نیە.

لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو(2020)دا، 3 گریلای پەکەکە کە یەکێکیان ژن بوو، چوونە لای هاوڵاتیەک بە ناوی “سادق کەسیر عەلی” کە دانیشتووی گوندی “سەرگەلی”یە، ئەوان لە پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی ماسی لە نزیک بەنداوی بێخمە دیداریان لەگەڵ “سادق” ڕێکخست.

دوای ئەوەی ئەو 3 گریلایەی پەکەکە لەگەڵ “سادق” دانیشتن و چایەکیان خواردەوە و هەندێک گفتوگۆیان کرد، گریلا پیاوەکانی پەکەکە “سادق” و گریلا ژنەکەیان بەتەنیا جێهێشت و “سادق”یان مەجبوور کرد کە کاری بێ ئەخلاقی لە گەڵ ئەو گریلایەدا ئەنجام بدات و گریلا پیاوەکان ڤیدیۆیان لێ تۆمار کرد.

دوای ڕۆژێک، ئەو گریلایانە جارێکی دیکە دەچنە لای “سادق” و لە ژێرەوە پێی دەڵێن کە پێویستە تۆ بێیتە گەلی زەنتا بۆ دیداری بەرپرسێکی پەکەکە.

سادق دەچێتە شوێنی مەبەست، لەوێ بەرپرسێکی پەکەکە هەڕەشە لە “سادق” دەکات کە ئەگەر ئەو هاوکاری پەکەکە نەکات، ئەوان ئەو دیمەنانە پیشانی هاوژینەکەی دەدەن و دواتر لەناوی دەبەن..

5- تیرۆرکردنی بەرپرسێکی ئاسایشی باشووری کوردستان.

  • جۆری تاوان: تیرۆر کردن.

  • کات: 8/10/2020.

  • شوێن: گوندی گەلیکێ لە بەرواری باڵا.

لەبەربانگی ڕۆژی 8ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو(2020)دا، گریلاکانی پەکەکە “غازی ساڵح ئالیخان” بەرپرسی ئاسایشی خاڵی سنووری سەرزێڕ لەناو ماڵەکەی لە گوندی “گەلیکێ” و لەناو منداڵەکانیدا تیرۆر دەکەن.

گریلاکانی پەکەکە بە چەکی نیشانە شکێن “غازی ئالیخان” یان تیرۆر کردبوو. ئەو تاوانە ڕاستەوخۆ بە فەرمانی موراد قەرەیلان ئەنجام درا.

6- دەسبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی بناری قەندیل.

  • جۆری تاوان: دەسبەسەر کردن و ڕفاندن.

  • کات: مانگی 10ی ساڵی 2020.

  • شوێن: بناری قەندیل.

لە دەستپێکی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو (2020)دا، گریلاکانی پەکەکە هاوڵاتیەکیان بە ناوی “عەبدوڵا خدر حەمە” کە دانیشتووی گوندی “شناوە”ی سەر بە شارۆچکەی ژاراوە بوو، دەسبەسەر کرد و ڕفاندیان.

هەتا ئەمرۆ چارەنووسی “عەبدوڵا” نادیارە و هیچ زانیاریەکی لەسەر نازانرێت..

7- تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی کوردستان.

  • جۆری تاوان: تیرۆری نێودەوڵەتی.

  • کات: 28/10/2020.

  • شوێن: باشووری کوردستان.

پەکەکە لە ڕۆژی 28ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020، کارێکی زۆر قێزەونی لە دژی باشووری کوردستان ئەنجام دا و هاوشێوەی تیرۆریستان بۆڕی گواستنەوەی نەوتی باشووری کوردستانیان کردە ئامانج و تەقاندیانەوە.

ئەو بۆڕییە نەوتە بە سەرچاوەی سەرەکی ژیانی گەلی باشووری کوردستان و دابین کردنی مووچەی کارمەندانی حکوومەت هەژمار دەکرا.

شتی سەیر لە ڕووداوەکەدا، تەنها رووهەڵمالراوی پەکەکە نەبوو کاتێک بەرپرسیارییەتی تەقاندنەوەی ئەو بۆڕییەی گرتە ئەستۆ، بەڵکوو ئەو شوێنەی کە بۆڕیەکەی لێ تەقینراوەتەوە، 2 بۆڕی دیکەی لێیە کە هی دەوڵەتی تورکیان.

پەکەکە بۆڕییەکانی براکەی خۆی واتە تورک هێشتەوە وهی باشووری کوردستانی تەقاندەوە. ئەو کردەوە تیرۆریستییەی پەکەکە بەسەدان ملیۆن دۆلار زیانی بە باشووری کوردستان گەیاند.

8- TNT کردنی ڕێگای گوندەکانی دهۆک.

  • جۆری تاوان: تیرۆر و لەناو بردن.

  • کات: 1/11/2020.

  • شوێن: چەمانکێ.

لە ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی ساڵی 2020 لە نزیک کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی، گریلاکانی پەکەکە دوو TNTیان لە سەر ڕێگای سەرەکی نێوان گوندەکانی “بێبادی و کانیکا” لە ناوچەی چەمانکێ تەقاندەوە، ئەو تەقینەوەیە بە دووری 630 مەتر لە کۆمپانیای نەوت بوو.

9- تیرۆرکردنی پێشمەرگەیەکی ژینگەپارێز.

  • جۆری تاوان: تیرۆرکردنی پێشمەرگەیەک.

  • کات: 4/11/2020.

  • شوێن: کانی ماسی.

لە ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 2020، لە ناوچەی کانی ماسی سەر بە دهۆک گریلاکانی پەکەکە ئۆتۆمبێلیکی پێشمەرگەکە کە دەیانویست بچنە سەر کاری ژینگەپارێزی خۆیان، بە بۆمبێکی چێندراو کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 2 پێشمەرگە بریندار بوون و پێشمەرگەیەکیش شەهید بوو.

10- لەناو بردنی هاوڵاتیەکی سڤیل.

  • جۆری تاوان: تیرۆر و لەناو بردن.

  • کات: 8/11/2020.

  • شوێن: سیدەکان.

لە ڕێکەوتی 8/11/2020دا هاوڵاتیەکی شارۆچکەی سۆران بە ناوی “محیەددین هەرکی” کە بۆ بەدەست خستنی داری وشک بۆ زستان چووبووە چیای “بۆڵێ” کە دەکەوێتە سنووری سیدەکان، مینێک کە بە دەستی پەکەکەوە چێندرابوو پێیدا تەقیەوە.

11- بە هۆی پەکەکەوە 3 هاوڵاتی باشووری کوردستان شەهید بوون.

  • جۆری تاوان: گەڕانی پەکەکە لە ناو گوند دا.

  • کات: 12/12/2020.

  • شوێن: سنووری دێرەلۆک.

لە ڕۆژی 12ی مانگی کانوونی یەکەمی 2020دا، تەرمی 3 هاوڵاتی ناوچەی دێرەلۆک با ناوەکانی “محسن حەجی سلیمان، حەسەن سادق و سەفەر سەلیم حەمزە” دەبینرێن، ئەوان بە هۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەست دا، لەبەر ئەوەی گریلاکانی پەکەکە جموجۆڵی خۆی خستە ناو گوندەکانی باشوور، فڕۆکەکان بە بەردەوامی ئەو گوندانە بۆردومان دەکەن و دانیشتوان دەبنە قوربانی.

12- تیرۆرکردنی پێشمەرگەیەکی کوردستان.

  • جۆری تاوان: تیرۆر کردن.

  • کات: 14/12/2020.

  • شوێن: گوندی دێرەشێ.

گریلاکانی پەکەکە لە 14ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2020دا، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری گوندێک بە ناوی دێرەشێی پارێزگای دهۆک.

لەو هێرشەدا، ئەفسەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە بە ناوی عەبدولڕەحمان ئەمین کە پلەی ملازم یەک بوو و خەڵکی باکووری کوردستانە، شەهید بوو.

13- هێرش بۆسەر پێشمەرگەی کوردستان.

  • جۆری تاوان: هێرش و شەڕ فرۆشتن بە پێشمەرگەکان.

  • کات: 15/12/2020.

  • شوێن: سحێلا.

لە سنووری رۆژئاوا و باشووری کوردستان لە ناوچەی سحێلا، هێزێکی چەکداری یەپەگە بە فەرمانی قەندیل خۆیان نزیک کردەوە لە سحێلا و تەقەیان لە پێشمەرگەکان کرد.

گریلاکان هەوڵیان دا بە ڕێگای قاچاخ دەربازی سنوورەکانی باشووری کوردستان ببن.

گریلاکان ژمارەیان 8 کەس بوو، لە پاڵ هێزەکانی پێشمەرگەوە بینران، پێشمەرگە بە ئەرکی خۆیان هەستان و داوایان لێکردن بگەڕێنەوە، 3یان گەڕانەوە بەڵام ئەوانی دیکە سوور بوون کە دەربازی باشوور ببن و دواتر شەڕ ڕوویدا، ئەوان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر پێشمەرگەکان.

14- دەسبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی بناری قەندیل.

  • جۆری تاوان: دەسبەسەر کردن و رفاندن.

  • کات: 6/11/2020.

  • شوێن: بناری قەندیل.

لە ناوەڕاستی مانگی ساڵی ڕابردوو(2020)، گریلاکانی پەکەکە هاوڵاتیەک بە ناوی “قارەمان عەبدوڵا شاکر” کە دانیشتووی گوندی “بۆکریسکان” و لایەنگری پەکەکە بوو، دەسبەسەریان کرد و ڕفاندیان، چارەنووسی قارەمان هەتا ئەمڕۆ نادیارە.

15- ڕفاندنی کارمەندێکی شارەوانی.

  • جۆری تاوان: دەسبەسەرکردن و ڕفاندن.

  • کات:17/11/2020.

  • شوێن: بناری قەندیل.

لە ڕۆژی 17ی مانگی ساڵی ڕابردوو(2020) گریلاکانی پەکەکە هاوڵاتیەکیان بە ناوی “توانا حاجی سۆفی” کە دانیشتووی گوندی “بۆکریسکان” و کارمەندی شارەوانی وەرتێ بوو، دەسبەسەر کرد و ڕفاندیان، چارەنووسی قارەمان هەتا ئەمرۆ نادیارە.

16- TNTکردنی پردێک لە چەمانکێ.

  • جۆری تاوان: تیرۆر.

  • کات: 22/12/2020.

  • شوێن: چەمانکێ.

گریلاکانی پەکەکە لە ڕۆژی 22ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2020، لە چەمانکێ دووبارە ویستیان نائارامی دروست بکەن، گریلاکانی پەکەکە لە کاتی دەربازبوون بەسەر پردی “بارەمینکێ” بۆمبێکیان دانایەوە و دواتر ئەو شوێنەیان بە جێ هێشت.

بەڵێ هەر زوو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەو پلانەی پەکەکە و بۆمبەکەیان پووچەڵ کردەوە.

لە بەشی سێهەم دا، ئێمە تاوان و جینایەتەکانی پەکەکە لە ساڵی 2019دا لە باشووری کوردستان ئاشکرا دەکەین.

لە گەڵمان بن…

پوستێن ھەمان بەش