ئەفیۆنی گەلان و ئەفیۆنی کوردان – بەشی 3

پەکەکە لەساڵی 2019شدا بەدەیان تاوان و جینایەتی ئەنجامداوە. لەژێر ناوی “کات کاتی ئازادییە”دا بەرخۆدانە تەزویرەکەی خۆی لەسەر سەری خەڵکی باشووردا گەشە پێداوە.

ئەو حیزبە لە ساڵی 2019دا بەدەیان گەنجی باشووری بەناوی سیخوڕی رفاندوون، ئەشکەنجەی داون و کوشتوونی. بەشێوەیەک کە دەکرێ ئەو ساڵە بە ساڵی رفاندنی گەنجان ناودێر بکرێت.

ساڵی 2019 بۆ پەکەکە ساڵێکی پڕ لە شەرمەزاری بوو. بێ ئەخلاقیەکانی پەکەکە لەو ساڵەدا گەیشتە ئاستێکی وەها کە فەرماندەیەکی ئەو حیزبە دەستدرێژی سێکسیی کردە سەر منداڵێکی ئێزدی و سەرکردایەتی پەکەکە لەباتی ئەوەی سزای بدات پلەکەیان بەرز کردەوە.

تاوانەکانی ساڵی 2019

1- دەستبەسەر کردنی 4 هاووڵاتی سڤیلی باشووری نیشتمان

  • جۆری تاوان: دەستبەسەر کردن و رفاندن

  • کات: 11/1/2019

  • شوێن: سنووری باتیفا

پەکەکە لە 11ی مانگی 1ی ساڵی 2019دا، 4 هاووڵاتیی سڤیلی بەناوەکانی “محه‌مه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر ئیبراهیم، ئیبراهیم ئه‌سكه‌نده‌ر ره‌مه‌زان، باقی عه‌لی عه‌باس و كامی شێخۆ ئه‌حمه‌د”، لە سەر رێگای سەرەکی ناوچەی باتیفای سەر بە شاری زاخۆ، دەستبەسەر کرد و ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت ئەو 4 هاوڵاتیە چارەنووسیان نادیارە.

2- پەلاماردانی خاڵی پاسەوانەکانی سنوور.

  • جۆری تاوان: دەستدرێژی و تەقە کردن

  • کات: 18/2/2019

  • شوێن: گوندی دیهێ سەر بە بامەڕنی

لە 18ی مانگی 2ی ساڵی 2019دا، ژمارەیەک لە گریلاکانی پەکەکە، تەقەیان لە خاڵێکی پاسەوانەکانی سنووری باشووری کوردستان لە نزیک گوندی دیهێ سەر بە ناحیەی بامەڕنی کرد و پاش تەقە کردنەکە گریلاکانی پەکەکە داوای رادەست کردنی کەسێکیان کرد کە لەبەر ئەوەی بە شێوەی قاچاخ دەربازی باشووری کوردستان ببوو، لەو خالە سنووریەدا دەستبەسەر کرابوو. پاسەوانەکانی سنوور بۆ ئەوەی شەڕ ساز نەبێت ئەو کەسەیان رادەستی پەکەکە کرد.

3- رفاندنی هاووڵاتیی سڤیل.

  • جۆری تاوان: رفاندن و هەڕەشە کردن

  • کات: 21/2/2019

  • شوێن: گوندی مارەدوو سەر بە شارۆچکەی ژاراوە

پەکەکە لە درێژەی جینایەتەکانیدا لە رێکەوتی 21ی مانگی 2ی ساڵی 2019دا، هاووڵاتیەکی گوندی مارەدوو بەناوی شوان حسێن حەمەدئەمین، لەلایەن ئاسایشی پەکەکەوە دەستبەسەر کرا. شوان حسێن ئەندامی پەدەکە و خەڵکی گوندی سەرخانی سەر بە شارۆچکەی ژاراوەیە.

پەکەکە ئەو کەسەیان بۆ ماوەی 3 رۆژ دەستبەسەر کرد و گوتی نابێت جارێکی دیکە هاتووچۆی سنووری ئەو ناوچەیە بکات.

4- پەکەکە بە ئوتۆمبێل کەسیک وەبەر دەدات.

  • جۆری تاوان: شێلان بە ئوتۆمبێل

  • کات: 26/2/2019

  • شوێن: گوندی سپینداری سەر بە چەمانکێ

لە 26ی مانگی 2ی ساڵی 2019دا ژمارەیەک لە گریلاکانی پەکەکە بە ئوتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیک ئاپ، لە گوندی سپینداری سەر بە ناوچەی چەمانکێ بە ئەنقەست گەنجێک بەناوی سامان مەجید ئەحمەد وەبەر دەدەن و بە سەختی برینداری دەکەن.

5- دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێکی ئێزدی.

  • جۆری تاوان: دەستدرێژی سێکسی

  • کات: 10/3/2019

  • شوێن: شنگال

یەکێک لە هەزاران تاوانی قێزەون و تەژی لە بێ ئەخلاقی پەکەکە، لە 10ی مانگی 3ی 2019دا روویدا. کادیرێکی پەکەکە بەناوی قۆشار وەیسی کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لە شنگال دەستدرێژی سێکسیی کردە سەر منداڵێکی ئێزدی تەمەن 10 ساڵان بەناوی ئەیمەن ئیبراهیم سلێمان حەسەن کە سەر بە هۆزی فەقیر و لە بنەماڵەی زەرۆییەکانە.

پاش ئەوەی کە پەکەکە لەو تاوانە قێزەونەی کادیرەکەی ئاگادار کرایەوە، نەک هەر ئامادە نەبوو سزای بدات بەڵکوو گواستیەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و پلەکەیان بەرز کردەوە.

6- هەڕەشە کردن لە کادیرێکی پەدەکە.

  • جۆری تاوان: هەڕەشە کردن

  • کات: 29/3/2019

  • شوێن: شارۆچکەی ژاراوە

ئاسایشی پەکەکە لە 29ی مانگی 3ی ساڵی 2019دا، لە گوندی مارەدوو سەر بە شارۆچکەی ژاراوە، هاووڵاتییەک بەناوی خالید سۆفی ئیبراهیم بانگ دەکات کە ئەو کەسە بەرپرسی کۆمیتەی پەدەکە بوو لە ناوچەکە و هەڕەشەیەن لێکردووە کە ئیدی بۆی نیە کاری حیزبی لەو ناوچەیەدا بکات.

7- تەقە کردن لە فەرمانبەرێکی شارەوانی سنوونێ.

  • جۆری تاوان: تەقە کردن و هەوڵی کوشتن

  • کات: 26/4/2019

  • شوێن: شارۆچکەی سنوونێ

لە 26ی مانگی 4ی ساڵی 2019دا دوو کادیری ئاسایشی ئێزدخانی سەر بە پەکەکە، تەقەیان لە هاووڵاتییەکی ئێزدی بەناوی داوود حەیدەر عەلی قەرۆ کرد. ئەو کەسە خەڵکی گوندی “کەرسێ”یە و لە هۆزی “ئالدەخی”یە، فەرمانبەری شارەوانی “سنوونێ”یە. رووداوەکە لە سنووری شارۆچکەی سنوونێ لە نزیک بارەگای شارەوانی روویداوە بەڵام ئەو کەسە لە هەوڵی کوشتنەکە رزگاری ببوو.

8- رفاندنی 3 هاووڵاتی لە بناری قەندیل.

  • جۆری تاوان: رفاندن

  • کات: کۆتاییەکانی مانگی 4ی 2019

  • شوێن: بناری قەندیل

ئاسایشی رێکخستنی پەکەکە لە کۆتاییەکانی مانگی 4ی ساڵی 2019دا، 3 هاووڵاتیی سڤیلی لە بناری قەندیل رفاند و پاش ئەوەی رۆژێک لە زینداندا رایگرتن، ئازادی کردن و هەڕەشەی ئەوەی لێکردن کە ئیدی بۆیان نیە هاتوچۆی ئەو ناوچەیە بکەن.

9- رێگری کردن لە چالاکیە خێرخوازیەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی.

  • جۆری تاوان: رێگری کردن لە چالاکی خێرخوازی

  • کات: 28/4/2019

  • شوێن: سنووری شارۆچکەی سنوونێ

لە 28ی مانگی 4ی ساڵی 2019دا، ئاسایشی یەکینەکانی پاراستنی شنگال “یەبەشە”، سەر بە پەکەکە لە گوندی “کەرسێ”ی سنووری شارۆچکەی سنوونێ، رێگریی لە شاندێکی دەزگای خیرخوازی بارزانی و شاندێکی کلێسای نیبراسکا بە سەرپەرشتی لیرۆی لاب کرد. ئەو شاندە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاریی بە ئاوارەکانی سەردەشتی چیای شنگال سەردانی ناوچەکەیان کردبوو.

ئاسایشی یەبەشە، هەریەک لە پیردەیان بەرپرسی ئۆفیسی شنگالی دەزگای خیرخوازی بارزانی و سەلاح حەسەنی جێگریان دەستبەسەر کرد و بۆ بارەگای ئاسایشی پەکەکەیان راگواستن و دواتر ئازادیان کردن.

10- راگرتنی کارەکانی کۆمپانیای پەترۆڵ.

  • جۆری تاوان: راگرتنی کارەکانی کۆمپانیایەک

  • کات: 12/5/2019

  • شوێن: گەلیی هەسەنکا

پەکەکە هەر چالاکییەک کە بزانێت دەبێتە هۆی پێشکەوتنی باشوور تێکی دەدات. لە 12ی مانگی 5ی ساڵی 2019دا، گریلاکانی پەکەکە لە گەلیی هەسەنکا رێگرییان لە کۆمپانیایەک بەناوی شانیک کرد کە بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەکانی نەوتدا سەردانی ناوچەکەیان کردبوو.

11- دانانەوەی مین لەژێر بۆڵدۆزەری هاوڵاتیەکدا.

  • جۆری تاوان: تیرۆر

  • کات: 30/5/2019

  • شوێن: سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر

پەکەکە لە 30 مانگی 5ی ساڵی 2019دا، مینێکی دژە تانکی لەسەر رێگایەک بەناوی “هۆپە” لەژێر بۆڵدۆزەری هاوڵاتییەک بەناوی رەسوول عەبدوڵڵا حەمەد دانابۆوە. ئەو کەسە خەڵکی گوندی سیتکان سەر بە شاری سۆرانە کە بەمەبەستی چاک کردنی رێگا لەو ناوچەیەدا بوو. بەهۆی تەقینەوەی مینەکەوە، شۆفێرەکەی بە سەختی بریندار بوو هەروەها زیانێکی زۆر بەر بۆلدۆزەرەکە کەوت.

12- تیرۆر کردنی هاوڵاتیەک بە گومانی سیخوڕی.

  • جۆری تاوان: رفاندن و کوشتن

  • کات: کۆتاییەکانی مانگی 5ی 2019

  • شوێن: گوندی شیلانی سەر بە باتیفا

گریلاکانی پەکەکە لە کۆتایی مانگی 5ی ساڵی 2019دا، هاووڵاتییەک بەناوی سەردار مەحموود محەممەد ساڵح، خەڵکی گوندی سیلێ سەر بە شارۆچکەی باتیفێ دڕفێنن. ناوبراو بەهۆی ئەوەی کە پێشتر کاری قاچاخچێتی دەکرد پەکەکە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن دەستبەسەری کرد. پاش ماوەیەک دایکی سەردار سەردانی حەفتەنین دەکات بۆ ئەوەی سۆراغێکی جگەرگۆشەکەی بزانێت بەڵام گریلاکانی پەکەکە بەو دایکە دل سووتاوە دەڵێن: بگەڕێوە ئێمە پاش چەند رۆژێکی دیکە تەرمی کوڕە گەنجەکەت تەسلیم دەکەینەوە.

13- TNTڕێژ کردنی رێگای پێشمەرگەکان لە گوندی دینارتە.

  • جۆری تاوان: تیرۆر و تەقاندنەوە

  • کات: 14/9/2019

  • شوێن: سنووری دینارتە

گریلاکانی پەکەکە لە رێکەوتی 14ی مانگی 9ی ساڵی 2019دا، دوو مینی گەورە کە هەرکامەیان کێشی 15 کیلۆغرام دەبوو، لەسەر رێگای نێوان گوندەکانی دۆدی ژوور و خوار و هەروەها گوندی “شەهێ”ی سەر بە شارۆچکەی دینارتە دانابوویەوە بۆ ئەوەی بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا بتەقێنەوە.

14- رفاندنی دوو هاوڵاتی ئێزدی.

  • جۆری تاوان: رفاندن و ئەستاندنی پارەی زۆرەملێ

  • کات: سەرەتای مانگی 10ی ساڵی 2019

  • شوێن: سنووری شنگال

گریلاکانی یەبەشەی سەر بە پەکەکە لە شنگال، لە سەرەتای مانگی 10ی ساڵی 2019دا، دوو هاووڵاتیی ئێزدی بەناوەکانی “حه‌جی ئیلیاس داوود خه‌له‌ف و مراد ئیلیاس داوود خه‌له‌ف”یان رفاند کە برا بوون. ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی بارێ سەر بە شارۆچکەی سنوونێ و لایەنگری پەدەکە بوون.

یەبەشە بڕی 310 هەزار دۆلاری ئەمەریکی لە بنەماڵەی ئەو دوو برایە وەرگرت جا ئازادی کردن.

15- رفاندن و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتی سڤیل.

  • جۆری تاوان: رفاندن و ئەشکەنجەدان

  • کات:12/10/2019

  • شوێن: گوندی وەسان سەر بە قەسرێ

گریلاکانی پەکەکە لە رێکەوتی 12ی مانگی ساڵی 2019دا هاوڵاتیەکی گوندی وەسان سەر بە شارۆچکەی قەسرێ بە ناوی عەبدوڵڵا حاجی مستەفایان رفاند. ناوبراو کادیری پەدەکەیە و پاش ئەوەی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆریان دا، ئازادیان کرد.

لە بەشی چوارەمدا، باس لە تاوانەکانی ساڵی 2018ی پەکەکە لە باشووری کوردستاندا دەکەین

لە گەڵمان بن…

پوستێن ھەمان بەش