ئەفیۆنی گەلان و ئەفیۆنی کوردان – بەشی 4

پەکەکە لەساڵی 2018شدا لە ئەنجامدانی تاوانەکانی دژ بە باشووری کوردستان بەردەوام بوو. قوربانیی ئەو جیانیەتانە، تورکە داگیرکەرەکان نەبوون بەڵکوو دانیشتووانی ئەو زێدە بوون.

گەلی باشووری کوردستان، ئیدی نازانێت چەند دوژمنی هەیە. لە لایەک عەرەب، لەلایەکی دیکەوە تورک و فارس و لە لایەکی دیکەشەوە ئەو حیزب و رێکخراوە بەناو کوردییانەی کە بوونەتە میلیشیای داگیرکەران. بەداخەوە پەکەکە یەکێک لەو هێزانەیە کە بێشەرمانە، باشووری کردۆتە ئامانجی چالاکیەکانی.

بە کورتی ساڵی 2018 وەکوو ساڵەکانی دیکە بۆ گەلی باشوور ساڵێکی پڕ لە ئازار بووە، لەبەر ئەوەی لەو ساڵەدا جینایەتە وەحشیانەکانی پەکەکە دانەمرکانەوە و پەکەکە بە ناوی بەرخۆدانەوە ستەم و زۆرداری خۆی درێژە پێدا.

تاوانەکانی ساڵی 2018

1- دانانی گومرگێکی نافەرمی و وەرگرتنی باجی زۆرە ملێ

  • جۆری تاوان: وەرگرتنی باجی زۆرە ملێ

  • کات: 15/1/2018

  • شوێن: سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

گرووپێک لە گریلاکانی پەکەکە کە لە 12 گریلا پێک هاتبوون، لە ڕۆژی 15ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2018دا، لە سنووری شاری پێنجوین چوونە نزیک دەڤەری پارێزگای هەڵەبجە. ئەوان خاڵێکی گومرگیان لە بناری چیای شەرام لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەلاتی وڵات دانا و بە زۆر باجیان لە دانیشتوان و کۆڵبەران وەردەگرت.

2- رێگریکردن لە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایەکی نەوت.

  • جۆری تاوان: ڕێگریکردن لە کۆمپانیایەکی نەوت

  • کات: 4/5/2018

  • شوێن: چەمانکێ

لە ڕۆژی 4ی مانگی گوڵانی ساڵی 2018، گریلاکانی پەکەکە ڕێگریان لە ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیای نەوتی HKNی ئەمەریکی گرت کە دەیویست بچێتە گوندی سەفەری سەر بە چەمانکێ. دواتر گریلاکانی پەکەکە بەسەر کەمپی کۆمپانیاکەیان دا داوە و لەوێ هەڕەشەیان لە کارمەندانی کۆمپانیاکە کردووە و داوایان لێکردوون کە کارەکەیان ڕابگرن.

3- دەستبەسەر کردنی 5 هاوڵاتی سڤیل.

  • جۆری تاوان: دەستبەسەر کردن و ڕفاندن

  • کات: 25/5/2018

  • شوێن: چەمانکێ

گریلاکانی پەکەکە لە ڕۆژی 25ی مانگی گوڵانی سالی 2018، پێنج هاوڵاتی، کە دوویان بران بە ناوەکانی سەروەر عەبدولکەریم و هێرش عەبدولکەریم و خەڵکی گوندی بلمباسانی سەر بە چەمانکێن، ڕفاندوون. پەکەکە ئەو 5 هاوڵاتیەی بە گومانی سیخوڕی بۆ پەدەکە دەستبەسەر کردووە و دوای ئەوەی کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە، هەڕەشەیان لێکردوون کە ئیدی نابێ سەردانی ئەو ناوچانە بکەن.

4- لەناوبردنی دابڕاوێکی حیزب.

  • جۆری تاوان: تیرۆر کردن

  • کات: 1/8/2018

  • شوێن: ناوەندی سلێمانی

گریلاکانی پەکەکە لە ڕۆژی 1ی مانگی تەباخی ساڵی 2018، لە ناوەندی شاری سلێمانی بە تایبەت لە گەڕەکی ئازادی، تەقەیان لە کادیرێکی خۆیان کرد کە لە پەکەکە دابڕابوو و تیرۆریان کرد.

5- ڕفاندنی هاوڵاتییەکی ئێزدی.

  • جۆری تاوان: ڕفاندن

  • کات: 12/9/2018

  • شوێن: سنوونێ

لە ڕۆژی 12ی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2018دا، گریلاکانی پەکەکە هاوڵاتییەکی ئێزدیان بە ناوی ناسر مراد عیدۆ، ناسراو بە ناسر تەعلا لە گوندێک بە ناوی بارای سنووری ناوچەی سنوونێ ڕفاند و تا ئەمڕۆ چارەنووسی نادیارە.

6- ڕفاندن و لەناو بردنی هاوڵاتییەک بە تاوانی جاشایەتی.

  • جۆری تاوان: لەناوبردن بە تاوانی جاشایەتی

  • کات: 29/9/2018

  • شوێن: باشووری کوردستان

هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان بە ناوی ئەرۆل تەکین کە تەمەنی 26 ساڵ بوو، لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2018دا بە شێوەیەکی فەرمی بە پاساپۆرت و ئۆتۆمبێلی خۆی هاتە باشووری کوردستان، دوای گەیشتنی بە ماوەیەک لە ناوچەی خواکورک لە لایەن گریلاکانی پەکەکەوە ڕفێندرا.

پەکەکە بنەماڵەی ئەرۆلی ئاگادار کردەوە و پێی ڕاگەیاندن کە کوڕەکەتان بە تاوانی جاشایەتی کوژراوە و تەرمەکەی رادەست ناکەینەوە.

7- رفاندنی هاوڵاتیەکی سڤیل.

  • جۆری تاوان: رفاندن

  • کات: 31/12/2018

  • شوێن: شیلادزێ

گریلاکانی پەکەکە لە رۆژی 31ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2018، هاوڵاتییەکیان بە ناوی حەجی عیسا شینۆ کە خڵکی گوندی لاتکای سەر بە ناوچەی شێلادزێیە، ڕفاند و ماوەی 8 ڕۆژ زیندانیان کرد و دوای ئەوەی کە هەڕەشەیان لێکرد ئازادیان کرد.

لە بەشی 5دا ئێمە باس لە تاوانەکانی پەکەکە لە ساڵی 2017 لە باشووری کوردستان دەکەین

لە گەڵمان بن…

پوستێن ھەمان بەش