هەر ساڵێک پەکەکە گوتبێتی ئێمە بەرخۆدان دەبووژێنینەوە، لەو ساڵەدا ئاگری سەر پشتی کوردانی زیاتر گەش کردۆتەوە. ئەو بەرخۆدانە جەعلیەی کە پەکەکەی خزاندە باشووری کوردستان، تەنیا ماڵوێرانی کوردەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لە ساڵی 2017دا پەکەکە لە باشووری کوردستان بەتەواو مانا رۆڵی مافیا و گروپە جینایەتکارە نێونەتەوییەکانی گێڕا. سەربازانی تورکی ڕاکێشی ئەو پارچەیەی نیشتمان کرد. ئێمە لێرەدا باس لەو چەرمەسەریانە دەکەین کە پەکەکە بەخێرایی بەسەر خەڵکی باشووری کوردستانیدا باراند.
هیچ کەسێک لە تاوانەکانی پەکەکە بێ بەری نەبووە. نە پێشمەرگە، نە کادری حیزبە سیاسییەکان و نە دانیشتوان و کاسبکارانی باشوور، هیچیان لە جینایەتەکانی پەکەکە بێبەش نەبوون. پەکەکە بە شێوەی فیلمەکانی هالیوود، کچانی منداڵی لەسەر ڕێگای قوتابخانەکان ڕفاند.
بەڵێ ئەو خەباتەی کە پەکەکە باسی لێوە دەکات، ئەو کارە قێزەونانەن کە دەرخەری ئەخلاقی راستەقینەی بەڕێوەبەرانی ئەو حیزبەن.